پێنجشەممە, 27 يول 2017 – 17:37
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
هۆشیار زێباری، ڕایگەیاند: بڕیاری ریفراندۆم بڕیارێکی ئازایانە، نە لێی پاشەگەز دەبینەوە و نا دواشی دەخەین.
هۆشیار زێباری ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتی کوردستان – عێراق، لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نە پاشەگەز دەبینەوە لە ڕیفراندۆم، نە دواشی دەخەین.
هەروەها وتیشی: بەغدا پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنى دەستورەوە، شیعە حوکمى زۆرینەى کردووە، لەکاتێکدا نەدەبوو بەو شێوەیە بوایە.
هۆشیار زێبارى ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەوە مافی خۆمانە و لە رۆژی دیاریکراوی خۆیدا ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: بڕیارى ڕیفراندۆم بە ئاشکرا و ئازایانە بووە، ئێمەش ئامادەین باجى ئەوە بدەین.
وتیشی: بە پێچەوانەی ئەوانەی پێیانوایە ئەو ڕیفراندۆمە دوادەخرێت، نەخێر بەهیچ شێوەیەک دواناخرێت و لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، ئامادەکارى زۆر بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆم لە ئاستى ناوخۆ و دەرەوەشدا کراوە.
د.خ