تەڤگەری ژنانی گەنج دەستدرێژیی سەربازەکەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەن

لە کامپی پەنابەرانی شەید ڕۆستەم جودی(مەخمور)، تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور، بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک هەوڵی سەربازە تورکەکەیان بۆ دەستدرێژییکردنە سەر منداڵێکی شرناخ، شەرمەزار کرد. ئەمڕۆ، تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور، لە ئەکادیمیای شەهید فەرهاد لەناو…

دوو ئەندامی هێزەکانی ڕووسیا و سەربازێکی سوریا بەر بۆردوومان کەوتن

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خاڵێکی هێزەکانی ڕووسیای لەسەر ڕێگای حەسەکە – دربەسپی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی ڕووسیا و سەربازێکی ڕژێمی سوریا برینداربوون. ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان جارێکی دیکە شارۆچکەی دربەسپی بۆردوومان کرد و خاڵی…

دوای بانگەوازییەکەی کاڵکان کۆمەڵێک گەنجی باشور چوونە ناو گەریلا

دوای بانگەوازییەکەی دوران کاڵکان بۆ سەفەربەریی هەفتانین، کۆمەڵێک گەنجی باشوری کوردستان خۆیان گەیاندە چیاکانی کوردستانو  بەشداری ڕێزەکانی گەریلا بوون. کۆمەڵەی گەنجانی وڵآتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە بەرامبەر هێرشەکانی…

کازمی: واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوەختە ڕاده‌گه‌یەنین

مستەفا کازمی ڕایگەیاند، به‌م نزیكانه‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوەختە ڕادەگەیەنن. مسته‌فا كازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق لە کۆنفرانسێکی‌ رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند، هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامدەدەن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش پێویستە…

نرخی تمەنی ئێران تادێت دادەبەزێت

ئابووریی ئێران ناجێگیرە و نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ڕۆژبەڕۆژ دادەبەزێت. ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئێران، یەک دۆلاری ئەمریکا بەرامبەر ٢٤ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کرا، واتا هەر ١٠٠ دۆلارێک بە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن فرۆشراوە. ش.ف

خەلیفە حەفتەر لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکی کۆبووەوە

ئەمڕۆ خەلیفە حەفتەر فەرماندەی گشتی سوپای نیشتمانی لیبیا لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی-سیاسیی ئەمریکا کۆبووەوە. ڕۆژنامەی "شەرق ئەوسەت" لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە نووسیویەتی: شاندەکەی ئەمریکا پێشنیاری داوە ناوچە نەوتییەکانی لیبیا لە هێزی چەکدار چوڵبکرێت و…

باندێكی بازرگانییكردن بەجەستەی مرۆڤەوە دەستگیركرا

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكیان دەستگیركرد، كە كاریان كڕین و فرۆشتن بووە بەگورچیلەی مرۆڤەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرایکرد"پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی باندێكی بازرگانییكردن بەجەستەی مرۆڤ، دوای…

ئیتڵاعات تەرمی دوو گەنجە کوردە لەسێدارەدراوەکە ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکاتەوە

دوای لەسێدارەدانی دوو گەنجی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی ئێران لە ئورمیە، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی ئەو دوو گەنجەی ڕفاندووە و ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکاتەوە. بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای لەسێدارەدانی "سابیر شێخ…

لەکاتی سەردانی غەنی شاری غەزنەی ئەفغانستان کرایە ئامانج

ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ سەردانی محەمەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بۆ شاری غەزنەی، ئەو شارە بە چوار ڕۆکێت کرایە ئامانج. کاربەدەستانی ویلایەتی غەزنەی ڕایانگەیاند: ڕۆکێتەکان لە قەڕاغ شارەکە دراون، بەڵام سەرۆکی تەندروستی ویلایەتەکە دەڵێت، لە…

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد داواکارییان پێشکەش کرد

ئەمڕۆ هەریەک لە پارێزەران نەورۆز ئویسال، فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، مەزڵوم دینچ و جەنگیز یورەکلی، بە مەبەستی سەردانکردنی ئیمرالی و بینینی عەبدوڵا ئوجالان ڕێبەری گەلی کورد، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا کرد. لە ٧ی مانگی هەشتی ساڵی…