جۆری گەڕان

وتار

“رێگاکەی پەروێزخان!”

کاروان یاروەیس بەهۆی ئەندامێتیم لە لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیی کردنی پەرلەمانی عێراق، زوو زوو سەردانی بەندەرەکان و خاڵەسنوورییەکانی عێراق دەکەم، بەو هەموو گەندەڵییەوە رێگاوبان و ژێرخانی تۆکمەیان بۆ درووست کراوە. بەڵام جێگای داخە مەرز و خاڵە…

ئایا دادگا دەتوانێت بڕیارى خۆى راست بکاتەوە ؟

عەبدولقادر ساڵح کاتێک دادگایەکى دیاری کراو بڕیارێک لە دۆسییەک دەدات ئەوا لەگەڵ دەرکردنى بڕیارەکەى ولایەتى بەسەر بڕیارەکەدا نامێنێ ناتوانێت گۆڕانکارى تیا بکات. ئەگەرهاتوو هەڵەیەکى ماددى پەتى (خطأ مادی بحت) لە نووسین یان ژمێریارى روویدابوو، ئەوا…

“لە ھەڵواسینی ئاڵاکەی تورکیاوە لە ھەولێر، بۆ پەلاماردانی کێڵگەی کۆرمۆر لە گەرمیان”

مەریوان وریا قانع لەم ھەفتەیەدا دوو رووداومان بینی، کە بە ھەموو جیاوازییەکانیانەوە لە یەک خاڵدا ھاوبەشن، خاڵی نەمانی شتێک بەناوی ”سەروەریی نیشتیمانیی“ یان ”نەتەوەیی“ەوە لە عێراق و ھەرێمدا. ماوەیەک لەمەوپێش لە پەیوەندییدا بە ھێرشەکەی ئێرانەوە بۆسەر…

“بیرخەرەوەیەک بۆ رایەدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان”

ئارام ڕفعەت لە رێگەی ئەم پەیامەوە دەمەوێت ئەوەتان بیر بخەمەوە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆڵی سەرەکی هەبوو لە لەباربردنی ریفراندۆمی ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧ و لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان و راگرتنی هەناردەی نەوت و بەشێکی زۆری دەسکەوتە ئابووری و سیاسی و…

“کۆیلایەتی بۆ دەوڵەتی تورکیا و ئەنجامەکانی”

گەنجۆ ژیندا دەوڵەتی تورکیا لە مێژووی خۆیدا سەلماندویەتی کەوا دۆستی نییە، هەموو ئەو هێز و دەوڵەت و نەتەوە و گەلانەی هەیە، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان بە شێوەی کۆیلە کردن یان دوژمن هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکات، بۆیە هیچ گەل و نەتەوەیەک ناتوانێ بڵێ…

“ئارەزووی چێژ وەرگرتن لە جەللاد”

خالید سلێمان هەڵکردنی ئاڵای وڵاتێک، کە تەنانەت دان بە ناسنامەکەشتدا نانێت، جۆرێکە لە خۆڕوانین لەو پەڕی بچووکیدا؛ وەک ئەوەی هەرگیز بڕوایان نەکردبێت ئەردۆغان سەردانیان دەکات! لە ڕاستیشدا ئەردۆغان سەردانیان ناکات، بەڵکو ئیشی پێیانە و دەیەوێت بەکاریان…

ئاڵا و داگیرکاریی!

کامەران عوسمان ئەم وێنەیەی خوارەوە، وێنەی ئاسمانیی بارەگایەکی سوپای تورکیایە لە گوندی سەنات، لە ناحیەی دەرکار، لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک. ئەم بارەگایە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگدا، بە قوڵایی ٥ کیلۆمەتر لە ناو خاکی هەرێمی…

وێنەی قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیاوە بڵاو مەکەرەوە!

هۆمەر محەمەد بەداخەوە بەهۆی سیاسەتی کۆڵۆنیالستی و پەرتکەوزاڵبەوە کورد ماندووە، هەر بۆیە بیرناکاتەوەو لەم چاڵ دێتەدەرێ و دەکەوێتە چاڵێکی ترەوە، زۆر زوو بە داوەوە دەبێ، داوی گەورەو داوی بچوک. دەوڵەتە داگیرکەرەکانیش چۆنیان بوێ ئاوا یاری پێدەکەن و لە…

“دەوڵەمەندبوونی میدیای کوردی و ھەژار بوونی ڕەسەنایەتی”

دێرین جەمال لەدوای ڕاپەڕینەوە ھەستمان بە کەمێک ئازادیی و سەربەستی خۆمان کرد، دەنگماندا بەحوکمەتێکی کوردی، تا چیدی کورد لە چوارچێوەی ڕەسەنایەتی کەلەپوری کوردیی و کلتوروو بەھا جوانەکانی مێژووی خۆیدا بمێنێتەوە، ئەوەی جێی دڵخۆشکەری بوو لەسەر شاشەی…

“بێجگە لەبێزاری ئاڵاکەی تورکیا”

کاوە شێخ عەبدوڵا سوورپۆش کردنی قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیا، ئەمجارە تووڕەیی و بێزارییەکی زۆری لای خەڵک درووست کرد نەک هەر ئەوانەی دژی هەموو شتێکی پارتین، تەنانەت ئەوانەشی کە حەقی هیچ ململانێیەکی حزبییان نییە. ئەم بەیانییە لەسەر کارەکەم چەندین کەس…