چوؤرشەممە, 12 فبر 2020 – 14:32 ڕۆژنیوز – هەولێر
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆست، له‌نێوان په‌خشان زه‌نگەنه ئه‌مینداری گشتی پێشووی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی نوێی ئه‌نجومه‌نی سەر بە حکومەتی هەرێم به‌ڕێوه‌چوو.
له وته‌یه‌كدا په‌خشان زه‌نگەنه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ د. خانزاد خواست له‌م ئه‌ركه نوێیه‌یدا و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ سه‌رخستنی كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن دووپاتكرده‌وه.
بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی ئەنجومەنەکە و سکرتێرەکەی، لە ئێستادا چوار لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە پێکهاتووە کە پەیوەندی بە بەفیڕۆدانی پارەوە هەیە و پێدەچێت هەر ئەمەش وای لە زەنگەنە کردبێت لەژێر گوشاردا دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.
ش.ف