کاروانێکی سەربازیی دەوڵەتی تورک چووە ئیدلب

یەكشەممە, 2 فبر 2020 – 15:13  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

لە کاتێکدا هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پشتیوانی سوپای ڕوسیا لە ئیدلب لە پێشڕەوییدان، بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەیانی ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەروازەی کەفەر لۆسین لە باکوری ئیدلبەوە چووەتە ناو خاکی سوریا.

بە گوێرەی ڕوانگەی سوری، کاروانە سەربازییەکە پێکهاتووە لە ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک و بەرەو باشور چووە، بەڵام ئامانجیان ڕوون نەبووەتەوە.

ش.ف

Leave A Reply