هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیش واژۆیان بۆ دەرکردنی سوپای تورک کرد

هاوسەرۆک و جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیش بەشدارییان لە کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ کرد بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە باشوری کوردستان، کە لەلایەن کۆمەڵەی ژیانەوەی گەنجانەوە ڕاگەیەندراوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرکردنی سوپای تورک سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد لە شاری سلێمانی.

هەریەکە لە محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆک و تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان واژۆی خۆیان لە کەمپەینەکەدا کرد.

سیڤان بەهادین، ئەندامی کۆمسیۆنی گەنجانی تەڤگەری ئازادیی لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئێمە دەستخۆشیی لەم کەمپەینە دەکەین، پاڵپشتیی خۆمان بۆ هەوڵەکانیان دەردەبڕین، هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادییش واژۆی خۆیان پێشکەشکردوون و پشتیوانیی کەمپەینەکە دەکەن دژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک لەسەر خاکی باشوری کوردستان.

س.ح

Comments are closed.