هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٢٧ سەر ئەسپی کاسبکارانیان کوشت

چوؤرشەممە, 19 يول 2017 – 09:21 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

هێزە سەربازییەکانی سەر سنوورەکانی ئێڕان، دەستڕێژی گولـلەیان لە دەستەیەک کاسبکاری کورد کردووەو ٢٧ سەر ئەسپیان کوشتوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە سەربازییەکانی سەر سنووری ئێران لە شاری سەردەشتی سەربە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستەیەک کۆڵبەرو کاسبکاری کوردیان کردووەتە ئامانج ودەستڕێژی گولـلەیان لێکردوون.

لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا سەربازەکانی ئێراندا، ٢٧ ئەسپ کوژران.

ڕاگەیەندراوە، کە کاسبکارەکان توانیویانە لە شوێنەکە ڕابکەن و خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام ٢٧ سەر ئەسپیان کوژراوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، کە هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەکاتێکدا دەستڕێژیان کردووە لەو کاسبکارانە کە هیچ بارێکیان پێ نەبووە.

س.ح

Leave A Reply