یەكشەممە, 16 أبر 2017 – 14:41
ڕۆژنیوز – زاهیر ئیبراهیم
له هه‌ردوو شارۆچکه‌ی ڕواندز و سۆران-ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ژینگه‌ی کوردستانەوە زنجیرەیەک چالاکی بەرێوەچوون ٢٥ رێکخراوی ژینگەییش لەبەردەم نووسینگەی سۆران-ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یاداشتێکی ناڕەزاییان خوێندەوە.
ئەمڕۆ لە هەردوو شارۆچکەی سۆران و ڕواندز-ی سەر بە شاری هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان-ەوە ژینگە پارێزان لە خوێندگاکاندا سمیناری تایبەت بە ژینگەیان پێشکەش کرد و ناو کۆڵانەکان-یشیان خاوێنکردەوە، هەروەها لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک نوێنەرانی ٢٥ تۆڕ، سەنتەر و ڕێکخراوی ژینگەیی لەبەردەم نووسینگەی سۆران-ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یاداشتێکی ناڕەزاییان خوێندەوە.
له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سۆران-ی پەرلەمانی هەرێم، هەژار ماهیر، سەرۆکی ڕێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، یاداشتەکەی خوێندەوە و وتی:” زۆر لایه‌نی فه‌رمی و نافه‌رمی له‌گه‌ڵ ژینگه و سروشتی کوردستان نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی یاسادانان و چاودێری په‌کخراوه، حکومه‌ت خۆی ده‌ست درێژی ده‌کات و که‌رتی تایبه‌ت ده‌رفه‌تی ته‌واوی بۆ ڕه‌خسێندراوه، که سڵ ناکاته‌وه له شێواندن”.
هەروەها هاتبوو:”به‌داخه‌وه میدیا بێ باکه و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م رێکخراو وتۆڕ و ژینگه پارێزانیش زۆرن”.
مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژینگه له یاداشتی رێکخراوه‌کانی ژینگه پارێز له سۆران به‌م شێوه‌یه پۆلینکرابوو: ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، تێکه‌ڵاوبوونی ئاوه‌ڕۆکان، نه‌بوونی سیسته‌می دووباره‌به‌کارهێنانه‌وه‌ی خاشاک، زۆری ژماره‌ی ئۆتۆمبێڵ، کارگه‌کان، سوتان و له‌ناوبردنی دره‌خت وسه‌وزاییه‌کان، هه‌ڵکه‌ندنی بیری ئاو، کوشتن و له ناوبردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کان، به فیڕۆدانی ئاو، دروستکردنی به‌نداو له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌کان له‌لایه‌ن ولاتانی دراوسێ، سود وه‌رنه‌گرتن له وزه‌ی خاوێن، که له داهاتوویه‌کی نزیکدا کاریگه‌ریی ئه‌م هۆکارانه ده‌رده‌که‌وێت و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بە ژیانیان باجی ئه‌م پرۆسه هه‌ستیاره ده‌ده‌ن.
هەر لە یاداشتەکەدا، داواکرابوو، کە دەستدرێژییەکان بۆسەر ژینگە ڕابگیرێت و ڕێکخراوەکان جەختیان کردەوە:”له خه‌بات و شۆڕشی سه‌وز به‌رده‌وام ده‌بین و ناوه‌ستین به‌باوه‌ڕی ته‌واوه تێده‌کۆشین ڕووبه‌ڕووی ته‌واوی ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌کانیش ده‌بینینه‌وه”.
هەروەها، ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندنی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ژینگه و ته‌ندروستی لە په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ یاداشتەکەی رێکخراوه‌کان رایگه‌یاند و وتیشی:”ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه ژینگه‌ی کوردستان و سروشته‌که‌ی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه ئه‌مه‌ش دوای قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش که دوو هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ژینگه بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بڕینی دار و له‌ناوبردنی باڵنده و ئاژه‌ڵ”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان، وتیشی:”پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتر به لایه‌نه فه‌رمیه‌کان بدرێت بۆئه‌وه‌ی سزای ئه‌و که‌سانه بدرێت که پێشێلکاری ده‌که‌ن و زیان به ژینگه ده‌گه‌یەنن، وه ئاگادارین که ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی به‌تۆمه‌تی ڕاوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی کێوی ده‌ستگیرکراون و داواکارین سزابدرێن”.
ناوی تۆڕ و کۆمەڵە و ڕێکخراوە ژینگەییەکان:
1- ڕێکخراوى سروشتى کوردستان.
2- تۆڕى زه‌وى – ماڵمانه.
3- ڕێکخراوى هاوڕێیانى سروشت.
4- ڕێکخراوى هۆشیارى ژینگه‌پارێزى قه‌ڵادزێ.
5- ڕێکخراوى ژینگه‌دۆستانى شاره‌زوور.
6- ڕێکخراوى پارێزه‌رانى ئاوى کوردستان و عێراق.
7- ڕێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه.
8- ڕایه‌ڵه‌ى ژینگه‌پارێزى قه‌ندیل.
9- ڕێکخراوى نیان بۆ پاراستنى ژینگه.
10- ڕێکخراوى سیدرا بۆ ژینگه‌یه‌کى نمونه‌یى.
11- ڕێکخراوى وار بۆ پاراستنى ژینگه.
12- ڕێکخراوى مله‌که‌وه بۆ پاراستنى ژینگه.
13- سه‌نته‌رى ژینگه‌ی شه‌قڵاوه.
14- ڕێکخراوى پارێزه‌رانى ژینگه – زانکۆى ئه‌مریکى.
15- کۆمه‌ڵه‌ى کوردستانێکى سه‌وز.
16- ڕێکخراوى نه‌سیم بۆ پارێزگارى ژینگه.
17- ڕێکخراوى ژینگه‌پارێزى بازیان.
18- ڕێکخراوى ئاینده‌ى سه‌وز.
19- ڕێکخراوى سروشتى عێراق.
20- ڕێکخراوى ژینگه‌پارێزى کفرى.
21- ڕێکخراوا مه‌نگ بۆ ژینگه‌هه‌ک ساخله‌م و گه‌شه‌پێدانا جڤاکى – زاخۆ.
22- ڕێکخراوى په‌ره‌پێدانى ژینگه.
23- کۆمه‌ڵه‌ى سه‌وزى هه‌ڵگورد.
24- تۆڕى ڕێکخراوه‌ژینگه‌ییه‌کانى گه‌رمیان.
25- ڕێکخراوى ژینگه‌دۆستانى گه‌رمیان.
ش.ف