یەكشەممە, 16 أبر 2017 – 16:54
ڕۆژنیوز – هاوکار مسته‌فا
به مه‌به‌ستی گرنگیدانی زیاتر به ژینگه و هاندانی زیاتری هاوڵاتیان بۆ سه‌وزکردنی باخچه و حه‌وشه‌ی ماڵه‌کانیان، ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشییه 100 خاوه‌ن ماڵ، که زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌وزاییان هه‌یه له حه‌وشه و ماڵه‌کانیاندا.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باخچه‌ی باره‌گای یه‌کێتی ژنانی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه به بۆنه‌ی ڕۆژی ژینگه‌ی کوردستانه‌وه له مه‌راسیمێکدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان به‌خشیه ئه‌و ماڵانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌وزاییان هه‌یه له‌ماڵه‌کانیاندا.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که‌دا عاسی فایه‌ق ئه‌ندامی لیژنه‌ی دیریکردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: ئه‌مه بۆ ساڵی دووه‌مه که له‌ڕۆژی ژینگه‌ی کوردستاندا خه‌ڵاتی ئه‌و ماڵانه ده‌که‌ین که زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌وزایی له ماڵه‌کانیاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هانی هاوڵاتیان بده‌ین که گرنگی به سه‌وزکردنی ماڵ و حه‌وشه‌کانیان بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: له مساڵدا خه‌ڵاتی تایبه‌تیمان به‌خشییه 100ماڵی هه‌ڵه‌بجه که به‌شداریان له کیبڕکێکه‌دا کردبوو له‌و ژماره‌یه‌ش 16 ماڵیان دیاریکران که زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌وزایی له ماڵه‌کانیاندا هه‌یه.
عاسی فایه‌ق ئه‌وه‌شی وت: دیاریکردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی ماڵه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوبه‌ری زه‌وی و ته‌مه‌نی دره‌خته‌کان و ژماره و جۆراو جۆری گوڵ و دارودره‌خته‌کان دیاریکردووه، له‌به‌رنامه‌شماندا هه‌یه که له ساڵی داهاتودا ئه‌و کێبڕکێییه بۆ فه‌رمانگه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ڕێکبخه‌ین.
هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا کوێستان ئه‌کره‌م، سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد که تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشی له ڕێخکه‌رانی ئه‌و مه‌راسمه له‌هه‌مانکاتیشدا جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌و هه‌نگاوه کاریگه‌ری باشی ده‌بێت له زیادکردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و به‌خشینی سیمایه‌کی جونتر به ماڵه‌کان.
کوێستان ئه‌کره‌م، پشتگیری و پشتیوانی خۆیشی بۆ هه‌ر هه‌وڵێکی له‌و شێوه‌یه دوپاتکرده‌وه که ببێته هۆی پاراستنی ژینگه‌و زیادکردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی.
له کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌شدا خه‌ڵات به‌خشرایه سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵانه‌ی که به‌شداری پێشبڕکێکه‌یان کردبوو، که ژماره‌یان 100 ماڵ بوو، هاوکات خه‌ڵاتی تایبه‌تیش به‌خشرایه 16 ماڵ که زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌وزاییان هه‌یه له ماڵه‌کانیاندا.
ک.ک