دووشەممە, 17 أبر 2017 – 08:30
ڕۆژنیوز- دانا عومه‌ر
مامۆستایه‌کى زانکۆ، ڕایدەگەیەنێت، که ده‌سه‌ڵاتداران به‌کارگه و پڕۆژه پیشه‌سازییه‌کانیان ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستانیان وێران کردووە، ده‌شڵێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى که کارگه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارانیان له پشته‌وه‌یه پابه‌ندى ڕێنماییه ژینگه‌یه‌کان نابن.
له‌باره‌ى پیسبوونى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رچاوه ئاویه‌کان، چه‌ندین ڕاپۆرتى مه‌ترسیدار و توێژینه‌وه‌ى زانستى بڵاوده‌بنه‌وه و ژینگە پارێزان و ڕێکخراوە ژینگەییەکان، هۆشداری توند لەوبارەیەوە دەدەن.
هاوڕێ مه‌حمود، ژینگە پارێز و مامۆستاى به‌شى ڕاگه‌یاندنى زانکۆى سلێمانى له‌باره‌ى پیسبوونى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه به ڕۆژنیوزى وت:”ئه‌رکى هاوڵاتیانە، که ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان بپارێزن، به‌ڵام هاوڵاتیه‌ک له‌وانه‌یه دوو هه‌فته جارێک بچێته ده‌ره‌وه و عه‌لاگه‌یه‌ک به‌جێ بهێڵێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تاوانبارى سه‌ره‌کییه له پیسبوونى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتدارانن، که به‌کارگه و پڕۆژه پیشه‌سازیه‌کانیان ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستانیان وێران کردووه”.
هاوڕێ مه‌حمود، وتیشى:”ئێمه پێمان خۆشه له هه‌رێمى کوردستاندا کارگه زۆربێت و پڕۆژه هه‌بێت، بۆئەوەی گه‌نجه‌کانمان بێکار نەبن و ئابووریمان ده‌بوژێته‌وه، به‌ڵام هۆى ئه‌وه‌ى، که زۆرجار ئه‌م کارگانه ده‌سه‌ڵاتدارانیان له پشته‌وه‌یه له ژێر ڕێنماییه ژینگه‌یه‌کاندا کار ناکەن و خۆیان له‌سه‌روو یاساوه ده‌بینن”.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد، که دەسەڵاتداران به‌هۆى په‌رژینکردنى شوێنه گه‌شتیاره‌کان که‌رتى گه‌شتیارییان وێران کردووه، بۆیه ئه‌مه پێویسته ڕێکبخرێته‌وه و وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار هه‌ستێت به ڕێکخستنى، چونکه ئه‌وانه موڵکى ده‌وڵه‌تن.
ش.ف