لە ٨ی مارس-دا ژنانی گەرمیان گوڵ دەچێنن

چوؤرشەممە, 8 مار 2017 – 18:01 

ڕۆژنیوز – بەرهەم لەتیف

بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ناوەندی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکانی بواری ژنان لە گەرمیان، ١٣٠ نەمامی گوڵ-یان چاند، بۆ ١٣٠ شەهیدی دەستی چەتەکانی داعش لە گەرمیان.

ئەمڕۆ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانە، بەوبۆنەیەوە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ، ناوەندی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکانی بواری ژنان لە گەرمیان، لە شارۆچکەی کالاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ١٣٠ نەمامی گوڵ-یان چاند.

شکورییە گەرمیانی، سەرپەرشتیاری ناوەندی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکانی بواری ژنان لە گەرمیان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:”بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ١٣٠ نەمامی گوڵمان چاند، وەک ئاماژەیەک بۆ ١٣٠ شەهیدی دەستی چەتەکانی داعش لە گەرمیان”.

وتیشی:”ئەو شەهیدانە خوێنی خۆیان بەخشیوە لەپێناو خاکی کوردستان، وە لەپێناو پاراستنی کەرامەتی ئێمە، بۆیە وەک ژنان بڕیارماندا لەم ڕۆژەدا ئەو شەهیدانە بەبیر بهێنینەوە”.

ک.ک

Leave A Reply