چوؤرشەممە, 1 فبر 2017 – 08:41
ڕۆژنیوز – سپێدە فایەق
تیمی فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان ⁄ھۆبەی سروشتی، ھەڵمەتی ڕژاندنی دانەوێڵەی لە ناوچەی سەرتەک و کانی ژاڵە دەستپێکرد.
بهمهبهستی پاراستنی ژیانی باڵنده و ئاژهڵهکێوییهکان، تیمی فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان ⁄ھۆبەی سروشتی، ھەڵمەتی ڕژاندنی دانەوێڵە بۆ باڵندە لە ناوچەی سەرتەک و کانی ژاڵە-ی سەر بە بناری بەمۆ بەڕێوەدەبات.
هەڵمەتەکە ماوەی سێ ڕۆژە دەستیپێکردووە و بەردەوامی دەبێت.
ساڵانە لە وەرزی سەرمادا و لە کارتی بەفربارین فەرمانگە ژینگەیی و رێکخراوە ژینگەییەکان بۆ پاراستنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان خۆراک و دانەوێڵە لە ناوچە شاخاوییەکاندا ڕۆ دەکەن، چونکە بەهۆی بارینی بەفرەوە خۆراکە سروشتییەکانیان دادەپۆشرێت.
ش.ف