چوؤرشەممە, 1 فبر 2017 – 18:26
ڕۆژنیوز ـ دانا عومه‌ر
ئه‌مڕۆ به‌فر سلێمانى سپى پۆشکرد، هاوڵاتیانى شارى سلێمانیش ڕویان له ناوچه‌کانى باکورى سلێمانى کرد بۆ چێژوه‌رگرتن له بارینى به‌فر و وێنه‌گرتن، پۆلیسى هاتوچۆش هه‌ردوو ڕێگه‌ى سه‌ره‌کى شاخى گۆیژه و ئه‌زمه‌ڕى داخستووه.
له به‌یانى ئه‌مڕۆوه بارینى به‌فر له شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى پێکردووه، ئه‌و شه‌پۆلى به‌فر بارینه شارى سلێمانیشى گرتۆته‌وه و به‌هۆى بارینى ڕێژه‌یه‌کى زۆرى به‌فر له دامێنى چیاى گۆیژه، هاوڵاتیان ڕویان له‌و ناوچه‌یه کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا به ڕۆژنیوزى وت، که هیچ ڕووداوێکى هاتووچۆ ڕووینه‌داوه، به‌ڵام داواى له هاوڵاتیان کرد، که به‌هۆى ئه‌گه‌رى سه‌رمایه‌کى زۆر و به‌ستنى ڕێگه‌وبانه‌کان، سه‌ردانى ناوچه شاخاوییه‌کان نه‌که‌ن.
ک.ک