هەینی, 17 فبر 2017 – 20:58
ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا
به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى شارۆچکه‌ى شاره‌زوور دانه‌وێڵه‌ى بۆ باڵنده کێویه‌کانى ده‌وروبه‌رى گونده‌کانى سنورى شارۆچکه‌که ڕۆکرد، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى پاراستنیان له‌م وه‌رزه سارده‌دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی قه‌زای شاره‌زوور له هه‌ڵمه‌تێکی تایبه‌تدا و به مه‌به‌ستی ڕزگارکردنی باڵنده کێویه‌کان له ئه‌گه‌ری له‌ناوچون به‌هۆی نه‌بونی خۆراکه‌وه، هه‌ستان به دانانی دانه‌وێڵه بۆ په‌له‌وه‌ر و باڵنده کێویه‌کان له سنوری گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاره‌زوور.
ڕائید سه‌ردار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی شاره‌زوور به ڕۆژنیوزی وت: به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی که ڕووی له ناوچه‌که کردووه و پله‌کانی گه‌رماش به ڕاده‌یه‌کی زۆر دابه‌زیون وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤدۆستانه و به مه‌به‌ستی پاراستنی سروشتی ناوچه‌که‌مان و پاراستنی باڵنده‌کان له ئه‌گه‌ری له‌ناوچون ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵمه‌تێکی ڕۆکردنی دانه‌وێڵه‌مان ده‌ستپێکردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: دابینکردنی دانه‌ویڵه‌کان له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆمان بووه و له‌و شوێنانه ڕۆمانکردووه که ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌فری لێ باریوه به‌تایبه‌ت سنوری بناری سۆڵه و گونده‌کانی (زه‌له‌ڕه‌ش و هه‌سه‌نه کاڵه) چونکه له‌و شوێنانه باڵنده‌کان ناتوانن به ئاسانی خۆراکییان ده‌ست بکه‌وێت.
وتیشی: تیمه‌کانمان به گوێره‌ی توانای خۆیان چاودێری ئه‌و شوێنانه ده‌که‌ین، که گومانده‌کرێت که‌سانی نابه‌رپرس هه‌ستن به ئه‌نجادانی ڕاوی نایاسایی، بۆیه هه‌ر که‌سێک ده‌ستگیر بکرێت ڕووبه‌ڕوی یاسای ده‌که‌ینه‌وه.
ک.ک