سێشەممە, 7 مار 2017 – 19:11
ڕۆژنیوز ـ دانا عومه‌ر
له یادى ڕاپه‌ڕیندا فه‌رمانگه‌ى ژینکه‌ى سلێمانى پێنج هه‌زار نه‌مام ده‌چێنێت و ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، که “ئامانجمان ئه‌وه‌یه ڕاپه‌ڕینى دووه‌م به‌سه‌ر دوژمنانى ژینگه‌دا بکه‌ین”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له پارکى (هه‌وارى شار)ى سلێمانى، هه‌ڵمه‌تى نه‌مام ناشتنه‌که له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى و چه‌ندین ڕێکخرا و که‌سایه‌تى و په‌رله‌مانتار و هاوڵاتیانى شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، هاوکات پێشه‌نگایه‌کى فۆتۆگرافى تایبه‌ت به ژینگه کرایه‌وه.
دیارى غه‌ریب، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى شارى سلێمانى له‌باره‌ى چالاکیه‌که‌یانه‌وه به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند:” ئێمه له یادى ڕاپه‌ڕیندا به ناشتنى پێنج هه‌زار نه‌مام له پارکى هه‌وارى شار، ده‌مانه‌وێت به سه‌وزکردنى شار، ڕاپه‌ڕینى دووه‌م به‌سه‌ر دوژمنانى ژینگه‌دا بکه‌ین”.
دیارى غه‌ریب وتیشى:” له‌گه‌ڵ ناشتنى نه‌مامدا پێشه‌نگایه‌کى فۆتۆگرافى تایبه‌ت به ژینگه-مان کردۆته‌وه به هاوکارى ڕێکخراوى سروشتى کوردستان، که تێیدا زیاتر له 50 فۆتۆ نمایش کراوه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى پارکى هه‌وارى شار-یان هه‌ڵبژارد بۆ هه‌ڵمه‌تى نه‌مام ناشتنه‌که دیارى غه‌ریب وتى:” ئێمه له‌به‌رئه‌وه لێره هه‌ڵمه‌تى نه‌مام ناشتنه‌که‌مان ئه‌نجام دا، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌مامه‌کان له‌ژێر چاودێرى کارمه‌ندانى هه‌وارى شاردبن و له‌ناو نه‌چن، چونکه زۆربه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ى که له شوێنه‌کانى تر ئه‌نجام ده‌درێن، به‌هۆى نه‌بونى چاودێریه‌وه نه‌مامه‌کان پاش ماوه‌یه‌ک له‌ناو ده‌چن”.
ساز ئازاد وه‌ک کچه خوێندکارێک ئاماده‌ى هه‌ڵمه‌تى نه‌مام ناشتنه‌که بوو له‌باره‌ى هۆکارى به‌شداریکردنیه‌وه به ڕۆژنیوزى وت:” ئێمه چه‌ند خوێندکارێکى زانکۆین، به مه‌به‌ستى خزمه‌تکردن به ژینگه‌ى شاره‌که‌مان ئاماده‌ى ئه‌م هه‌ڵمه‌تى نه‌مام ناشتنه بوین”.
له کوردستاندا بێجگه له فه‌رمانگه‌ى ژینگه، چه‌ندین گروپ و ڕێکخراوى ژینگه‌پارێز بونیان هه‌یه، هه‌موویان ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به ژینگه و سه‌وزکردنى کوردستان بکه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و نه‌بونى پلانى تۆکمه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تاوه‌کو ئێستا بڕى سه‌وزایى شارى سلێمانى له‌ئاستى ستانداردى ژینکه‌یى نزیک نه‌بۆته‌وه.
ک.ک