پێنجشەممە, 12 ينا 2017 – 17:48
ڕۆژنیوز ـ هۆشمه‌ند کوردى
سه‌رۆکى ڕێکخراوێکى ژینگه‌یی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕینه‌وه‌ى دره‌خت له شارۆچکه‌ى که‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان له حاڵه‌ته‌وه بوه‌ته دیارده و ئه‌گه‌ر ڕێگیری لێ نه‌کرێت و به‌رده‌وام بێت ئه‌وه زیان به ڕێژه‌ى سه‌وزایی ده‌گه‌یه‌نێت له ناوچه‌که.
ماوه‌یه‌که له‌ناو شارۆچکه‌ى که‌لار بڕینه‌وه دره‌خته‌کان زۆر ده‌بینرێت و تا ئێستاش که‌س له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌ى ئه‌و دره‌ختانه ده‌ستگیر نه‌کراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانیش هیچ هه‌ڵویستێکیان ده‌رنه‌بڕیوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره.
ئازاد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى ڕێکخراوى ژینگه‌دۆستانى گه‌رمیان ئه‌مڕۆ له لێدوانێکى تایبه‌تدا بۆ ڕۆژنیوز، وتى: ماوه‌یه‌که له‌ناو شارۆچکه‌ى که‌لاری ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان، ماوه‌یه‌که بڕینه‌وه‌ى دره‌خته‌کان له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده، وه‌ک ڕێکخراوه‌که‌مان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانمان ئاگادار کردوه‌ته‌وه له‌وه‌ى بڕینى دره‌خته‌کان زیان به ژینگه‌ى ناوچه‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا دره‌خته‌کان ده‌بڕێنرێنه‌وه و ئه‌وانیش بێ ده‌نگن.
ئازاد ئه‌حمه‌د وتیشی: بۆ ڕێگری‌کردن له بڕینه‌وه‌ى دره‌خته‌کان، قایمقامى که‌لار و شاره‌وانى که‌لار و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌یی گه‌رمیانمان ئاگادار کردوه‌ته‌وه، که به ده‌ستگیرکردن و سزادارانى ئه‌و که‌سانه هه‌ستن که ئه‌و دره‌خاتنه له‌ناو ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى کۆتایی به‌و کاره بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا بێ ده‌نگن و دره‌خته‌کانیش ده‌بڕدرێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی وت: تا ئێستا نازانین هۆکارى بڕینه‌وه‌ى ئه‌و دره‌ختانه چیه، ئه‌وانیشی ئه‌م کاره ده‌که‌ن هاوڵاتیان و به‌شێک له دام و ده‌زگاکانى حکومه‌ته له که‌لار، ئه‌گه‌ر به ناوى هه‌ڵپاچینه‌وه ئه‌و دره‌ختانه ببڕینه‌وه ئه‌وه له ڕووى زانستیه‌وه کارێکى هه‌ڵه‌یه و زیانى زیاتری ده‌بێت.
سه‌رۆکى ڕێکخراوى ژینگه‌دۆستانى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:” پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م کاره سکاڵامان کردوه، به‌داخه‌وه ئه‌نجامی نه‌بوه سکاڵاکه‌مان و دادگا به‌پێی پێویست هاوکارمان نه‌بووه”.
ناوبراو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” له ئێستادا ڕێژه‌یی سه‌وزایی له ناوچه‌که 4%، ئه‌گه‌ر ڕێگیری له بڕینه‌وه‌ى دره‌خته‌کان نه‌کرێت ئه‌وا کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زینى ئه‌و ڕێژه‌ییه”.
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه: “ئه‌گه‌ر ڕێگری له‌م کاره نه‌کرێت و کۆتایی پێی نه‌یه‌ت ئه‌وه وه‌ک ڕێکخراوه‌که‌مان هه‌ڵوێستمان ده‌بێت”.
ک.ک