خانووی شاعیری گەورەی عێراق بەدر شاكر سیاب لەبەسرە ڕووخا

میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ  خانووی شاعیری گەورەی عێراق بەدر شاكر سیاب دەكەوێتە پارێزگای بەسرە بەهۆی كۆنییەوە هەرەسی هێناوە و ڕووخاوە، خانووی ئەو شاعیرە عێراقیە وەكو مۆزەخانەیەك بوو و بەهەمان شێوەی سەرەتایی مابویەوە.

میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ خانووی شاعیری گەورەی عێراق بەدر شاكر سیاب كە دەكەوێتە شارەدێی ئەبی خەسیب لە پارێزگای بەسرە بەهۆی كۆنییەوە هەرەسی هێناوە و ڕووخاوە، كە لە نهۆمی خوارەوە لە چوار ژوور پێكهاتووە، ئەمە جگە لە ژوورێك لە نهۆمی دووەم.

ئاماژە بەوەشكراوە، ماڵی بەدر شاكر سیاب شاعیری گەورەی عێراق بەهەمان شێوەی سەرەتایی مابۆوە، كە لەگڵ و دار دروستكرابوو.

بەدر شاكر سیاب شاعیرێكی گەورەی عێراقی بووە، لە گوندی جیكور لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق لەدایك بووە، بە یەكێك لە شاعیرە بەناوبانگەكانی سەدەی بیستەم دادەنرێت، و یەكێكە لە شاعیرە بەناوبانگەكانی سەدەی بیستەم لە دامەزرێنەرانی شیعری ئازاد لە ئەدەبیاتی عەرەبیدا.

هـ.ئ

 

Comments are closed.