حکومەتى هەرێم پێچەوانەى بەڵێنەکانى نرخى پێداویستیەکانى لەسەر هاوڵاتیان بەرز کردەوە

بەپێی ئامارێکى ژووری بازرگانی سلێمانی ئەمڕۆ نرخی بەسشێک لە خواردن و پێداویستییەکانى دیکە بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندبوو ڕێگرى دەکەن لە بەرزبونەوەى نرخى پێداویستیەکانى ڕۆژانەى هاوڵاتیان.

ژووری بازرگانی سلێمانی سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کیلۆیەک گۆشتى مریشکى زیندوو بە سێ هەزار دینار و یەک کیلۆ گۆشتى کار، بەرخ و قیمە بە ٢٠ هەزار دینار دەفرۆشرێت بە هاوڵاتیان.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە یەک کارتۆن هێلکەى ناوخۆ، کە ١٢ تەبەقى تێدایە، بە ٥١ هەزار، دەفرۆشرێت بە هاوڵاتیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندبوو ڕێگرى دەکەن لە بەرزبونەوەى نرخى پێداویستیەکانى ڕۆژانەى هاوڵاتیان.

دەقى ڕاگەیەندراوەکەى ژوورى بازرگانى سلێمانى لەبارەى نرخى پێداویستیەکانى ڕۆژانەى هاوڵاتیان بەمجۆرەیە:-

ئ.م

 

 

Comments are closed.