لە شارۆچکەى دەربەندیخان مانگرتن دژى نەبوونى خزمەتگوزارى دەستیپێکرد

پاش ئەوەى بۆ ماوەى ٣٠ ڕۆژ هاوڵاتیانى شارۆچکەى دەربەندیخان دژى نەبوونى خزمەتگوزارى خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، بەڵام حکومەت وەڵامى داواکارییەکانى نەدانەوە، لە بەرامبەردا ئەمڕۆ کاسبکارانى ئەو شارۆچکەیە مانگرتنیان دەستیپێکرد و لەو چوارچێوەشدا دوکان و بازاڕەکانیان داخست.

هەروەها خۆپیشاندەرانى دەربەندیخان، وەک خۆیان دەڵێن، لە ئەمڕۆوە مۆڵەتى ٤٨ کاتژمێر دەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە مەبەستى جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان، لە ئەگەرى وەڵامنەدانەوەشیان، ئەوا ڕێکارى دیکەى توند دەگرنە بەر.

بەدرێژایی مانگى ڕابردوو هاوڵاتیانى شارۆچکەى دەربەندیخان لە سنورى شارى سلێمانى دژى نەبوونى خزمەتگوزارى خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، بەڵام حکومەت وەڵامى داواکارییەکانى نەدانەوە.

بەهۆى وەڵام نەدانەوەى داواکارییەکانیان بەیانى ئەمڕۆ کاسبکارانى شارۆچکەى دەربەندیخان مانگرتنیان دەستپێکرد و لەو چوارچێوەشدا دوکان و بازاڕەکانیان داخست.

جێگەى ئاماژەیە، هاوڵاتیانى دەربەندیخان لە مانگى ڕابردوودا بەهۆى نەبوونی ئاوی خواردنەوە، كەمی پێدانى كاتژمێرەكانی كارەبا، خراپی ڕێگاوبان و نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی دیكەوە، خۆپیشاندانیان دەستپێکرد وەک خۆشیان دەڵێن، تا وەڵامى داواکارییەکانمان نەدرێتەوە، بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان.

ئ. م

Comments are closed.