پەدەکە یارمەتى سوپای تورک دەدات کە لە مەتینا گیری خواردووە

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانی پەدەکە وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی هەکاری لە سێ بەنداودا بنکەی سەربازییان دامەزراندووە، هەپەگەش دەڵێت: یارمەتیدانى پەدەکەمان بۆ سوپای داگیرکەری تورک بە کامێرا تۆمار کردوە.

هەپەگە چەند زانیارییەکى گرنگ لەبارەى هاوکارییەکانى پەدەکە بۆ سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچە جیاوازەکانى باشوری کوردستان بەتایبەت لە هەکاری و مەتینا ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، چەندین جوڵەو یارمەتی پەدەکەیان بە کامێرا لەو سنورانە تۆمار کردوە.

لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ سوپای داگیرکەری تورک، هێرشی کردە سەر ناوچەکانی زاپ و مێتینا و ئاڤاشین لە سنوورەکانی باشووری کوردستان، بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی ئەو هێرشانە بەردەوامە، بەڵام جارێکی دیکە دەرکەوت کە پەدەکە لەگەڵ داگیرکەراندا هاوکاری دەکات.

لەماوەى ڕابردوودا هێزەکانی پەدەکە گەیاندنی هاوکاری لۆجستییان لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستارەوە بڕیبوو، لە چەند شوێنێک دەوری گەریلاکانیان دا و ڕێگریان لە ڕۆڵگێڕانی گەریلاکان کرد و بۆسەی گەریلاکانیان گرت و ڕێگەیان بۆ زرێپۆشەکانی سەربازانی تورک خۆشکرد.

هەپەگە لەوبارەیەوە زانیارییەکى گرنگی بڵاوکردەوەو دەڵێت: هێزەکانی پەدەکە ئەمجارە چوونە ناو سوپای تورکی داگیرکەر، لە گردی هەکاری ئێمە بە کامێراکە تۆمارمان کرد، کە چۆن پەدەکە خزمەتی سوپای تورک دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، پەدەکە لە مانگی تەمووزەوە چووەتە بۆ ئەو ناوچەیە بۆ ئەوەی هاوکاری سوپای تورک بکات، ئەمەش لە مانگی ئابدا ڕووی لە زیادبوون کرد، پێشتر هێزەکانی پەدەکە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە لە چوارگۆشەی “تێپ ئۆرتی میتینا” ڕێگا و بارەگا و پەناگەیان دروست کردبوو هەروەها لە مانگی ئابدا سوپای تورک ڕێگەی نێوان ناوچەکانی بەرخۆدانی “گردی هەکاری و گردی ئامێدی” دروستکرد.

لە هەواڵەکەی هەپەگەدا باس لەوە کراوە: ئەو خزمەتەی کە پەدەکە کردویەتی و دەیکات بە سوپای داگیرکەری تورک، نەیتوانیوە ڕێگری لە بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا بکات، گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار کە لە پایزدا چەندین ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەیان دژی داگیرکەران ئەنجامدا، هەروەها لە 26-27ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا گورزی قورسیان لە سوپای تورک دا و ڕێگریان لێکردن کە لە ناوچەکە بمێننەوە.

هەروەها هەپەگە ئەوەشى خستووەتەڕوو، کاتێک سوپای داگیرکەری تورک لە گردی هەکاری مایەوە، هێزەکانی پەدەکە بە هاوکاری سوپای تورک چوون پێشتر سوپای تورکیای داگیرکەر ویستیان لەسەر ئەم گردە جێگیر ببن، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە بکەن، هێزەکانی پەدەکە لەسەر ئەم گردە بنکەی سەربازیان دامەزراند بۆ ئەوەی گەریلا هێرش نەکاتە سەر گردی هەکاری، هەروەها هێزەکانی گەریلا لە سێ بنکەدا ئاڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە سێ گردی ناوچەکە هەڵگرتەوە.

هاوکات بۆ پاراستنی سوپای تورک لە دژی چالاکی گەریلاکان، ئاڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە بارەگای سەربازیی سەر گردی سێدار بەرزکردەوە، کە دەچێتە گردی هەکاری، هەپەگە دەڵێت: ئێمە ئەمەمان بە کامێرا تۆمار کردوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی ڕوون بەدەست نەخراوە کە چ هێزێک لەم بنکەیەدا ئامادەبوون.

ئێستای بنەکەى هێزەکانى پەدەکە لەسەر چیاکانی ئامێدی هەیە، پێشتر لەم ناوچەیە شەڕی قورسی لێکراوە، هەروەها ئاڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پێگەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەیە، کانوونی یەکەمی ڕابردوو سوپای تورک هێزەکانی خۆی لەو ناوچەیە کشاندەوە کە ناوی “مەیدانی کۆماندۆی” بوو و دواتر گۆڕانکارییەکی وەهای ئەنجامدا.

گردی هەکاری نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا و عێراقەوە دوورە و بەرزترین شوێنی ئامێدییە، بۆیە گرینگییەکی ستراتیژی هەیە، گردی هەکاری بەو ڕێگایەی کە پەدەکە دروستیکردووە، بە هێڵی سنوورییەوە بەستراوەتەوە، بەم شێوەیە سوپای تورک تانک و زرێپۆش و کەلوپەلی سەربازی خۆی دەگەیەنێتە گردی هەکاری.

هـ.ح

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Comments are closed.