ڕۆژنیوز- هەولێر
نەوزاد ساڵح پزیشکێکى شاری دهۆک ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە فەرماندەیەکی سەربازی پارتی لەگەڵ کوڕەکەی و چەند کەسێکی دیکە بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر ماڵەکەم لە شارى دهۆک و دەستیان بەسەر سامانەکەمدا گرت، دەشڵێت، لە ئێستادا مەترسى لەسەر ژیانم هەیە و لە شارى دهۆک هەڵاتوم و هاتومەتە شارى هەولێر.
نەوزاد ساڵح، کە یەکێکە لە پزیشکەکانى شارى دهۆک لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە فەرماندەیەکی سەربازی پارتی لەگەڵ کوڕەکەی و چەند کەسێکی دیکە بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر ماڵەکەم لە شارى دهۆک و دەستیان بەسەر سامانەکەمدا گرت.
ئەو پزیشکە لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئێستادا مەترسى لەسەر ژیاى خۆم و منداڵ و خێزانەکەم هەیە و بەهۆیەوە لە شارى دهۆک هەڵاتوم.
نەوزاد ساڵح وتیشی، ئەو فەرماندەیەی پارتى، کە هێرشی کردووەتە سەرم ناوی بەدەل دڵبەندی-یە و بە چەکەوە لەگەڵ ١٥کەسی دیکە هێرشیان کردووەتە سەرم و لێیاندام.
ئەو پزیشکە باسی لەوەشکرد، لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمەتباران تۆمارکردووە، بەڵام وەڵامی سکاڵاکەی نادرێتەوە، لەکاتێکدا ئەوانەى هێرشیان کردووەتە سەری چەند کەسێکی “فێڵباز و مافیان” .
ئەو پزیشکە ڕاشیگەیاند، کێشەکە لەو کاتەدا دەستی پێکرد، کە براکەم ژمارەیەکی زۆر لە مۆلیدە ئەهلیەکانی دهۆک بەرێوەدەبات، کە مانگانە بەبری ٧٠ دەفتەر دۆلار گاز دەکرێت و دەیسوتێنێت و ئەو بەرپرسەى پارتى مانگانە پێنج دەفتەر دۆلار لە داهاتەکانیان سودمەند دەبوو و منیش مامەڵەکەم لەگەڵیان پچڕاند.
دەشڵێت، بەهۆى ئەوەى من مامەڵەم لەگەڵ پچڕاندن و هێرشیان کردە سەرم و دەستیان بەسەر سامان و موڵکەکەمدا گرت، چونکە ئیتر ئەو پارە نەما، کە لە ئێمەیان وەردەگرت و لە ئێستادا دەستیان بەسەر موڵک و ماڵى ئێمەدا گرتووە.
ئەو پزیشکە وتیشى، لە دهۆک سکاڵام تۆمارکردوە، بەڵام وەڵامی ساکاڵاکەم نادرێرێتەوە، چونکە ئەم بەرپرسە سەربازییە لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایش و پاراستن و بەڕێوەبەری پۆلیس دهۆک هاوبەشى یەکترن، بۆیە دەستگیرناکرێت.
لە کۆتاییشدا ئەوەى خستەڕوو، پێشتر ماوەی سێ رۆژ من دەستگیرکرام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دهۆکەوە و داوایان لێکردم دەستبەرداری بەشێک لە کار و موڵکی خۆمان ببین بۆ ئەوان، بەڵام من ڕازی نەبووم هەربۆیەش هێرش کرایە سەرم .
ئ.م
Comments are closed.