ئەو خۆراکانەی بەسوودن بۆ تەندروستی جەستە کامانەن؟

‎دکتۆر ئازاد عەلى دەڵێت، ئەو خۆراکانەى بەسودن بۆ جەستەى مرۆڤ بریتین لە میوە و سەوزە، خواردنە ریشاڵە دارەکان، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ترشی فۆلیک، ئەو خواردنانەى دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و ڤیتامین دی و ئەو خواردنانەى دەوڵەمەندن بە پرۆتین، دەشڵێت، بە لانیکەم ئەم خۆراکانە ڕۆژانە دەبێت ژەمێک بخورێن.

دکتۆر ئازاد عەلى، پسپۆری تەندرووستی و گەشەی منداڵ لە نوسینێکدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەکات، کە بەسوودن بۆ جەستە و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

یەکەم- میوە و سەوزە – بۆ پێشگرتن لە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە و جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە بەسودە و دەکری وەک ژەمی سەرەکی یان لەنێوان ژەمەکان بەکار بێت و ‎بە لانی کەمەوە ژەمێک ئەبێت ئەم خۆراکانە بخورێت.

دووەم- خواردنە ریشاڵە دارەکان – بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و کۆنترۆڵی شەکرەی جۆری دووەم بوسودن لەوانەش میوە، پاقلەمەنی، چەرەس و نانی بۆر، چونکە رۆژانە ۲٥ تا ۳٦ گرام ریشاڵمان پێویستە بۆ جەستە.

سێیەم- ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ترشی فۆلیک، چونکە رۆژانە ٤٠٠ مایکرۆگرام بۆ جەستە پێویستە و زۆرتر لەم خواردنانەدا هەیە پرتەقاڵ و ئاوی پرتەقاڵ و سەوزەوات.

چوارەم- کالسیۆم و ڤیتامین دی- بۆ بەهێزی ئێسقانەکان بەسودە و هەریەکە لە هێلکە و شیر دەوڵەمەندن بە وانە.

‎ ‎پێنجەم- پرۆتین – بۆ ماسوولکەکانی لەش و بە هێزی جەستە بەسودە و لە‎ مریشک، ماسی، هێلکە و چەرەسدا هەیە.

ئ.م

Comments are closed.