بەڵگەفیلمی نوێ لەسەر رۆژئاوا، کورد، دەوڵەتی تورک و داعش بڵاودەکرێتەوە

ناوەندی هەوالەکان:

بەڵگەفیلمی “رۆژئاوا، کورد، دەوڵەتی تورک و داعش” لەبارەی هاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەگەڵ چەتەکانی داعش و بەردەوامبوونی هەڕەشەکانی داعش لە کەناڵی دەبڵیو دی ئاڕی ئەڵمانی پەخش دەکرێت.

کاوە ئەکراوی تیشکی خستووەتە سەر هاوکاری نێوان دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعش و مەترسییەکانی ئەو هاوکارییە. لە بەڵگەفیلمەکەدا دەرهێنەر سەرنجیش بۆ سەر بەرخودانی ژنانی کورد و قەسەدە رادەکێشێت.

گوڵان ئەکراوی ئاماژەی بەوەکرد کە کە لە بەڵگە فیلمەکەدا هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە رێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیەوە کە راستەوخۆ مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج راوەستەی لەسەر کراوە.

لە بەڵگەفیلمەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە زیاتر لە ٤ ملیۆن مرۆڤ لە رۆژئاوا دەژین و ژیانی گەلان لەوێ راستەوخۆ لە ژێر هەڕەشەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعشدایە.

لە بەڵگەفیلمەکەدا هەروەها هێما بۆ مەترسییەکانی زیندانەکان و کەمپەکانی راگرتنی ئەندامانی داعشیش دەکرێت. لە بەڵگە فیلمەکەدا باس لەوە دەکرێت کە ١٢ هەزار چەتەی داعش زیندانی کراون و ٥٠ هەزار لە کەسوکار و بنەماڵەی چەتەکانیش لە کەمپەکاندا دەژین.

بەڵگە فیلمەکە بەدوای وەڵامەوەیە بۆ ئەم پرسیارانە: رۆژئاوا چۆن دەتوانێت بەرامبەر بە هەڕەشەی دەوڵەتانی دراوسێ و سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوەی داعش خۆی بپارێزێت؟ بۆ راگرتنی چەتە ئیسلامییەکان و سەرلەنوێ گەڕاندنەوە و پەروەردەکردنەوەی منداڵان پێویستی بە گرتنەبەری چ هەنگاوێک هەیە؟

بەڵگەفیلمەکە ١٢ی نیسان کاتژمێر ٢٢:١٥ لە کەناڵی دەبڵیو دی ئاڕی ئەڵمانییەوە پەخش دەکرێت.

Comments are closed.