بەهۆی زۆری گومرک و باج نرخی خورما لە بازاڕەکاندا بەرز دەبێتەوە

هەولێر

لە مانگی رەمەزاندا خواست لەسەر خواردنی خورمان بۆ دە هێندە بەرز دەبێتەوە، چونکە خواردنی خورما لەم مانگەدا بابەتێکی سەرەکییە، هاوڵاتیان دەڵێن: بەراورد بە مانگی رەمەزان نرخی جۆرەکان خورما بەرز بۆتەوە، فرۆشیارێکیش ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی زۆربوونی باج لەسەر بەرهەمەکە دەگەڕێنێتەوە.

خورما یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان کە خواستێکی زۆری لەسەرە لای هاوڵاتیاندا، بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا کە بەشێوازی جۆراو جۆر بەکاردەهێنرێت و لەسەر سفرەی هەموو  ماڵێکدا بەدی دەکرێت، ئەمەش وایکردووە نرخەکەی بەرز ببەێتەوە بەراورد بە پێش مانگی رەمەزاندا، کە لەم مانگەدا نرخی هەر کیلۆیک خورما بڕی دوو بۆ سێ هەزار دیناری هاتۆتە سەر نرخەکەی

دلێر ئاکرەیی
دلێر ئاکرەیی

لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤٠ جۆر خۆرما هەیە، بەناوبانگتریان خورمای بەرعی و برێم و پیارومیە، ساڵانە نزیکەی ٣٠٠هەزار تۆن خورما لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت، کە لە٥٠./. خورماکان عیراقین.

بەشی زۆری خورما لە وڵاتانی عمان و فەلەستین و ئیمارات و سعودیە و ئێران هاورد دەکرێن، نرخی یەک کیلۆ خۆرما لە دوو هەزار دینار دەستپێدەکات تاوەکو ٢٥هەزار دینار.

دلێر ئاکرەیی هاوڵاتییەکە لەشاری هەولێر دادەنیشت و دەڵێت: خورما لە مانگی رەمەزاندا خواردندێکی سەرەکیە بۆ ڕۆژوو شکاندن، هەموو ئێوارەیک لەکاتی بەرەنگادا بەبێ خورما ناتوانم ڕۆژووەکەم بشکێنم.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ زۆربوونی خواست لەسەر خورمادا لە مانگی رەمەزاندا نرخەکەشی بەرز بۆتەوە، بۆیە هاوڵاتیان ناتوانن وەکو پێویست خورما بکڕن، بەڵام چونکە خواردنێکی سەرەکییە لە رەمەزندا خەڵک هەر دەیکرێت.

رەشاد تەها
رەشاد تەها

ڕەشاد تەها هاوڵاتیکی دیکەیەو خورما دڵخوازی ئەوە دەلڵت: لەم مانگەدا لەهەموو خواردنێک زیاتر خواستی لەسەرە خورمایە، بە باتێکی گرنگیشی دەزانێت بۆ ڕۆژوو شکاندن، هەروەها  ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەراورد بە پێش مانگی رەمەزاندا، کە بۆ هەر کیلۆیەک بڕی دوو هەزاری هاتۆتە سەر نرخەکەی بەرز بۆتەوە.

زەکریا ئیسماعیل ماوەی ١٣ساڵە لەگەل بڕاکەی فرۆشیارە خورمایە دەڵێت: زیاتر لە ٤٠ جۆرە لە خورما و روتاب لام دەستدەکەوێت، بەناوبانگترینیان خورما لە جۆری خورمایی عەجەوەی مەدینەوە لەگەل خورمای بەرعی و بەرێمی عیراقیە،کە خواستێکی زۆری لەسەر لەلایەن هاوڵاتیانەوە، بەڵام بەراورد بە خورماکانی ترەوە نرخەکانیان زیاترە.

زەکەریا ئیسماعیل
زەکەریا ئیسماعیل

زەکریا ئیسماعیل وتیشی: لەگەڵ زۆربوونی خواستی هاوڵاتیان لەسەر خورمادا لەم مانگەدا، بەڵام بێ بازاڕکی زۆر هەیە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوودا، ئەمەش بەهۆی خراپی بارەو گوزەرانی دارایی خەڵکەوە، بەجۆرێک هاوڵاتیان بەپێی پێویست پێداویستەکانیان دەکڕن، بگرە بەشێک ناتوانان پێداویستەکانیان پڕبکەنەوە لەم مانگەدا.

ئەم فرۆشیار باس لەوەش دەکات کە نرخی جۆرەکانی خورما بەڕاورد بە پێش مانگی رەمەزاندا بەرز بۆتەوە، بۆ هەر کیلۆییەک خورما دوو هەزار بۆ سێ هەزار دیناری چووەتە سەر، ئەمەش بەهۆی ئەو باجە زۆرەی خراوەتە سەر کاڵاکان، بۆیە ئەوانیش بەگرانتر  بەخەڵکی دەیفرۆشن.

هـ.ح

Comments are closed.