ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بۆ پاراستنی ژنان لە گێچەڵ و دەستدرێژی دروستکرا

(سەیف یو – SafeYou) ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە ژنانە بۆ پاراستنیان لە دەستدرێژیی و توندوتیژیی و پێدانی هاوکاری یاسایی و دەروونی و تەندرووستی لەلایەن کەسانی شارەزا و تایبەتمەند بەو ژنانەی ڕووبەڕووی دەستدێژیی بوونەتەوە.

ئەپلیکەیشنی (سەیف یو- SafeYou) یارمەتی ژنان دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و پلاتفۆڕمێک دابین دەکات، کە ڕزگاربووان دەتوانن ئامۆژگاری دەربارەی خزمەتگوزارییەکان لەسەر توندوتیژی جێندەریی وەربگرن.

ئەپلیکەیشنی (سەیف یو- SafeYou) ئەو ژنانەی، کە مەترسی توندوتیژی و گێچەڵکردنیان لەسەرە پێکەوە لەگەڵ کەسانی شارەزا دەبەستێتەوە، دەتوانن پشتگیری ڕزگاربووانی توندوتیژی جێندەری بکەن، هەروەها ئەپلیکەیشنەکە زانیاری دەربارەی مافەکانیان، تەندروستی و شارەزایی ژیان دابین دەکات.

ئەپڵیکەیشنەکە دوگمەی یارمەتی هەیە، کە لە کاتی مەترسیدا بۆ ماوەی سێ چرکە پەنجەی پێدا دەنرێت، شوێنی بەکارهێنەر دەنێرێت بۆ پۆلیسی ڕاهێنراو و هەروەها ئەو کەسانەی کە بەکارهێنەر متمانەی پێیەتی و دەستبەجێ داوای یارمەتی بکرێت، ئەو خزمەتەگوزارییە بێ بەرامبەرە و هەموو ئەو زانیاریانەی لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە وەرگیراوە بە نهێنی دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی بەکارهێنەران.

ئەپڵیکەیشنەکە لە عێراق و کەمبۆدیا و ئەمریکا بەردەستە و وابڕیارە لە تەواوی وڵاتانی جیهان دەستەبەربکرێت و بخرێتەکار، هەروەها لە ئێستادا زمانی کوردی بە شێوەزاری سۆرانی تێدا جێگیرکراوە.

ئەوەش پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان-ە و لە هەرێمی کوردستان و عێراق کارا کراوە.

دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکە:-

بۆ سیستمی ئەندرۆید

بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس

ش. ئـ

Comments are closed.