هەپەگە: لە یەک مانگدا ٧٢ سەربازی تورک سزادراون

لە ڕاگەیاندراوێکی هەپەگەدا هاتووە، لە ١٣٠ چالاکی گەریلادا، ٧٢ سەربازی سوپای داگیرکەریی تورک سزادراون و پێنج هێلیکۆپتەری سکۆرسکی تێکشکێندراوە و خراوەتە خوارەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئاماری شەڕ و بەرخۆدانیی مانگی تەمووزی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، کە دوژمنی سوێندخواردووی کوردە و سەرەڕای ڕژێمەکەی، لە شەڕی مانگی ڕابردووی تەمووزدا هەوڵیدا، ئەوەی لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە بکات ئێستا بیکات و ئەنجامی بدات بە هێڕشە داگیرکەرییەکانی، لە بۆتان، دێرسیم، خەرزان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرش و داگیرکارییەکانی بە بێ وەستان درێژە پێدا.

لە ماویە مانگی تەمووزدا، لە باکووری کوردستان و هەڕێمەکانی پاراستنی مەدیا ١٧ جار ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، ٢٨٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٦٨ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر، بە سەدان جاریش بە کاتیۆشا، تانک و چەکی قورس هێرشی کردووە و و گۆڕەپانەکانی بۆردوومان کردووە، نۆ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان، چوار جاریش لە دژی سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا و زاپ، دوو جاریش لە دژی سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی (ئێف ئێم)ـی هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، بە گشتی شەش جار بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بەکارهێناوە.

لە ١٣٠ چالاکی، ٧٢ داگیرکەر سزادران

گەریلا ئازادەکانی کوردستان لە دژی هەموو هێرشەکانی دوژمن بێ وەستان تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەن، هێزەکانمان لە مانگی تەمووزدا، ١٣٠ چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٧٢ داگیرکەر، کە یەک لەوانە پلەدار بوو، سزادران و ١٦ داگیرکەریش برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازیی و کەلوپەلی سەربازیی لەناوبران.

٧ گەریلا شەهیدبوون

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە گیانی فیدایی، بەرخودانی گەورەی ڕۆژووی مردنی ١٤ـی تەمووز، لەسەر هێڵی شەهیدان بەردەوامی پێدا، لە مانگی تەمووزدا هاوڕێیانمان، میرزا بارگران (میرزا سەزەک)، بەنگین بارمان (هەرۆ کاراتاش) و ڕێدوور سیسەر (گوڤەن ئۆزجان) کە بەهەمان ڕۆح، هۆشمەندیی و بڕواوە لە باکووری کوردستان تێدەکۆشان، هاوڕێیانمان ڤیان مێردین (لەیلا ئەلچیئۆغڵو)، زنار سەرچیا (زنار محەمەد عەبدولغەنی)، باوەڕ ئارین (مەسعود دەمیرکران) و بەرخودان فارقین (سەردار مەچین) لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، لە خەرزانەوە تا مەتینا، لە بۆتانەوە تا زاپ هاوڕێیانمان، کە بە بڕیارداریی، ڕۆحی گیانبازیی و بڕوایەکی بێهاوتاوە بەرخۆدانیان کرد، بە پێشەنگایەتیی تێکۆشانی ئازادیی بەشداری کاروانی شەهیدان بوون.

ئاماری مانگی تەمووز:

ئۆپەراسیۆنەکانی دوژمن: ١٧

هێرش بە فڕۆکەی شەڕ: ٢٨٣

هێرش بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر: ١٦٨

هێرش بە بۆمبی قەدەغە: ٩

هێرش بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی: ٦

***

هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون: ٧

هاوڕێیانمان کە بە دیلی کەوتوونە دەست دوژمن: ٢

***

کۆی گشتیی چالاکییەکانی گەریلا: ١٣٠

چالاکیی سابۆتاژ: ١

چالاکیی هەماهەنگی گەریلا: ٤

چالاکیی نیشانشکێنی: ١٧

چالاکیی چەکی قورس: ٥٢

چالاکیی شەڕ- لێدان: ٥٥

***

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون: ٧٢ (یەکێکیان ئەفسەری باڵایە)

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ١٦

***

ئەو چەک و کەرەستە سەربازیانەی تێکشکێنراون:

ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری ئامارۆک، ١

سیستمی ڕادار: ٢

سیستمی کامێرای چاودێری حەراری: ٨

چەکی ئەی٤: ١

سەنگەر: ٤

سەنگەری کاتیوشا: ١

پانێلی وزەی خۆر: ١

درۆن: ١

ئامێری (ژامەر): ١

بۆمبهاوێژ: ٢

خێمە: ٢

کۆگای تەقەمەنی: ١

***

ئەو ئامێر و کەلوپەلە سەربازیانەی گورزیان لێدرا:

هەلیکۆپتەری سکۆرسکی: ٥

سەنگەر: ٥

خێمە: ١

ب.ق

Comments are closed.