ناوەندی هەواڵەکان
دوانیوڕۆی ئەمڕۆ فرۆکەخانەی کشتووکاڵی عەربەت کە کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە بۆردوومان کراوە و تا ئیستا دەنگۆی کوژرانى حەوت کەس هەیە.
بەپێی ئەو وێنەى گرتە ڤیدیۆیانەی گەیشتوونەتە دەست ڕۆژنیوز، دوانیوڕۆ فڕۆکەخانەی کشتووکاڵی عەربەت بۆردوومان کراوە و بەپێی هەندێ زانیاریی سەرەتایی تائێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
هەرچەندە بۆچوونى جیاواز لەبارەى ناسنامەى کوژراوەکان و ئەو لایەنەى بۆردومانەکەى کردوە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان دەربارەی ڕووداوەکە بە فەرمی بڵاو نەکردوەتەوە.


Comments are closed.