لە چەمچەماڵ موەلیدەیەک گڕی گرت و کەسێک گیانی لەدەستدا

چەمچەماڵ

 کەمێک پێش ئێستا موەلیدەیەک لە شارۆچکەی چەمچەماڵ گڕی گرت و سوتا، بەهۆیەوە کارمەندێکی موەلیدەکە گیانی لەدەستدا.

سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ بەهۆی گڕگرتن و تەقینەوەی موەلیدەیەکی ئەهلی لەگەڕەکی شێخانییەکانی ناحیەی شۆڕش کەسێک بەناوی عومەر عاسی گیانی لەدەستدا.

بەوتەی شایەتحاڵەکان لەکاتی گڕگرتنی مۆلیدەکەدا دوو دەنگی گەورەی هاوشێوەی تەقینەوە بیستراوە، پێدەچێت بەهۆی شۆرتی کارەباو گڕگرتنی کۆگای سوتەمەنییەکەیەوە بووبێت.

بەهۆی گڕگرتنى موەلیدەکە کەسێک کە کاری کردوە لەو شوێنە هەواڵی کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەیداوە، بەڵام گیانى لەدەستداوە.

هەروەها ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی عومەر عاسییە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، خاوەنی مۆلیدەكەیە بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست داوە.

هاوکات گڕگرتنى موەلیدەکە و پاش گەشتنی تیمەکانی بەرگری و شارستانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

هـ.ح

Comments are closed.