لە دهۆك دوو هاووڵاتی كوژران

ناوەندى هەواڵەکان

وتەبێژى پۆلیسى دهۆک ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە نزیك پاركێكی پارێزگای دهۆك دوو هاووڵاتی كوژران.

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە نزیك پاركی دڵشاد محەمەد لە پارێزگای دهۆك دوو هاووڵاتی كوژران، دەشڵێت، ئەو دوو هاووڵاتیەی ئەمڕۆ لە دهۆك كوژران كێشەی كۆن لەنێوانیان هەبووە واتە كێشەكە كۆمەڵایەتی بووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو دوو هاووڵاتیەی ئەمڕۆ لە دهۆك كوژران كێشەی كۆن لەنێوانیان هەبووە واتە كێشەكە كۆمەڵایەتی بووە.

دەشڵێت، دواى ڕووداوەکە چوینەتە شوێنى ڕووداوەکە و دەرکەوتووە، کە هەردوو كوژراوەكە دەمانچەیان پێبووە لە ئەناجى لێكۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەركەوتووە هەردوو دەمانچەكەوە تەقەیان پێ كراوە.

ئەوەشى خستەڕوو، پاش لێکۆڵینەوەکانمان دەركەوتووە ئەو دوو هاووڵاتییەی كوژراون، تەقەیان لە یەكتری كردووە .

ب.هـ

Comments are closed.