ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی سێ شاخەوانەكەی چیای ڕەندۆڵە بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییان ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردن و پرسەی سێ شاخەوانەكە بەڕێوەچوو.

میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی سێ شاخەوانەكەی شاری شنۆ بەڕێوەچووە.

میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو گرووپێكی پێنج كەسی شاخەوانی بۆ چیای ڕەندۆڵەی سەر بە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەچن، لەسەر چیاكە ڕەنووی بەفر بەسەریاندا دەكەوێت، دەستبەجێ لەلایەن تیمی فریاگوزارییەوە دوو كەسیان ڕزگار دەكرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، سێ كەس لەوە گرووپە بەناوەكانی ڕەزا كایشی، محەمەد ڕۆیان و محسن عەزیزی گیانیان لەدەست داوە، دوای هەفتەیەك دوێنێ تەرمەكانیان دۆزراوەتەوە و ئەمڕۆ بەخاك سپێردراون.

هـ. ئ

Comments are closed.