ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا له پارێزگای دهۆك ئاگر لهماڵێك كهوتهوه و بههۆیهوه شهش قوربانى لێکەوتەوە، كه سهرجهمیان ئهندامى خێزانێكن و خهڵكى ڕۆژئاواى كوردستانن.
بەپێی ئەو زانیاریانەى گەیشتووەتە دەست ڕۆژنیوز، کەمێک پێش ئیستا لە ناوچەی پیشەسازیی دهۆک ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کەسی ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەی هەمان خێزانیش بریندار بوون.
بەهۆی ئاگرەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دایک و دوو کچن و باوکەکە و دووکچی دیکەشی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان خێزانەکە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن بۆ کارکردن ڕوویان لە شاری دهۆک کردوە و ئەو شوێنەى سووتاوە هەر لەو شوێنەش ماونەتەوە و ژیاون.
بەپێی وتەى شایەتەحاڵەکان ئاگرەکە بەهۆی سۆپای غازەوە بووە کە لەناو ماڵەکەدا کاریکردووە و بەهۆی گەرمبوونی سۆندەى غازەکەوە تەقیوەتەوە و ئەو ڕووداوەى لێکەوتووەتەوە.
هـ.ح
Comments are closed.