لە ژێردەستییەوە بۆ ڕواڵەت خواستیی

نیگار نادر

 هەشی مارس رۆژی دەستکەوت و سەرکەوتنی ژنانی جیهانە، بەڵام ئایا ژنان لە هەرێمی کوردستان چۆن سەرکەوتون و چیان بەدەستهێناوە ؟ ٣٠ ساڵی ڕابردوو دەرفەتی مەزنی لەبەردەم ژناندا کردووەتەوە، تەکنەلۆژیا و ئابووری بەربەستە گەورەکانی بەردەمی پێشکەوتنی ژنانیان لە جیهاندا لە ١٠ ساڵدا هێندەی ١٠٠ ساڵ تێپەڕاند، بەبێ پشتگیری یاسا و عورف و کوولتوور ژنان بە شەپۆل هاتنە ناو هەموو بوارەکانی کارو ژیان، دەکرێ بڵێین، بازاڕ ژێردەستی گۆڕی بۆ سەربەستی.

لێرەش لەگەڵ ئەوەی ژنانی زۆر ماندوو خەباتکار هەن و بە بەردەوامی لە هەوڵی پێگەیاندن و پێشکەوتن دان، بەڵام لە پەراوێزدان، هاوکات زۆربەی ئەوەی هەیە ڕواڵەتسازیە، ژنان بە ڕواڵەت لە ناو سیاسەت و حوکمڕانی دا کاران، بە ڕواڵەت رۆشەنبیر و ئەکادیمین و بە ڕواڵەت خانمی کارو دەستی کارن، بە ڕواڵەت خوێندکارو پیشەکارن ، هتد، چونکە نە ژنێک بووەتە خاوەن پارتێکی سیاسی بەهێز، نە ژنێک سەرۆکی دەستگایەکی ئەدەبی و رۆشەنبیریە، نە ژنێک سەرۆکی دامەزراوەیەکی گرنگی وڵاتە، نە ژنێک سەرۆکی تیمێکی داهێنانی زانستیە، نە ژنێک سەرۆکی دادگا هتد…

لەبەرئەوە دەکرێت بێژین یاساکان و بازاڕ و تەکەنەلۆژیا، زۆربەیان لەسەر کارن ، خاوەن کارن، شۆفێرن، دادوەرن، پزیشکن، مامۆستان، پەرلەمانتارن، بێژەرن، بلۆگەرن، بەڵام ژنان لە هیچ پیشە و کارو شارەزاییەکدا یەکگرتوونین، هیچ گرۆپێکی ژنانی یەکگرتووی بەهێز دروست نەبووە، کە کاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی و ژیان و ئاسایشی ژنانی هەموو کوردستان هەبێت.

ئ.م

Comments are closed.