لە بناری قەندیل ئاگری نەورۆز کرایەوە و بانگەوازییەک لە خەڵک کرا

بناری قەندیل

لە بناری قەندیل بە درووشمی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” ئاگری نەورۆز کرایەوە و بانگەوازیی لە گەلی کورد کرا، بۆ ٢١ـی ئادار بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بکەن.

ئەمشەو بە پێشەنگایەتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر و تەڤگەری ئازادیی، بە درووشمی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل، بە هەڵكردنی مەشخەڵ و کردنەوەی ئاگر و تەقاندنی یاری ئاگرین جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی پیرۆز کرا و بانگەوازییەکیان بڵاو کردەوە.

لە چالاکییەکەدا بە وتنەوەی درووشم و کردنەوەی ئاگر و بەرزکردنەوەی ئاڵای پەکەکە و وێنەی ڕێبەر ئۆجالان، نەورۆز پیرۆز کرا و بە گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ ئاهەنگیان گێڕا.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، بانگەوازییان لە هەموو گەلی کورد کرد لە پێناو هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” و لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل، کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ لە ٢١ـی ئادار بەشداری بکەن.

ب.گ

Comments are closed.