هەوڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ چوونە ناو مەنبج پوچەڵکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات- قەسەدە هەوڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ چوونە ناو گوندی بویهیج لە ڕۆژئاوای مەنبج پوچەڵکردەوە، دەشڵێن، پێکدادان لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە و لە ئێستادا چەتەکان هەڵدێن.

میدیاکانی ڕۆژئاواى کوردستان لەبارەى پوچەڵکردنەوەى هەوڵێکى چەتەکانى دەوڵەتى تورک بۆ چونە ناو مەنبەج بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

لە هەواڵەکەدا هاتووە، هێزەکانی سووریای دیموکرات- قەسەدە هەوڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ چوونە ناو گوندی بویهیج لە ڕۆژئاوای مەنبج پوچەڵکردەوە.

باس لەوەشکراوە، پێکدادان لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە و لە ئێستادا چەتەکان هەڵدێن.

جێگەى ئاماژەیە، سوپای تورک و چەتەکانی لە دوای داگیرکردنی جەرابلوس و باب لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، هەمیشە هەوڵی دزەکردنیان بۆ گوندەکانی سەر بە ناوچەی مەنبج داوە.

ڕ.ش

Comments are closed.