جەژنی نەورۆز لە چیاکانی کوردستان پیرۆز کرا

ناوەندی هەواڵەکان

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە لە چیاکانی کوردستان نەورۆزیان پیرۆز کرد.

لە درێژەی چالاکیی و پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا گەر

یلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، جەژنی نەورۆزیان بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرد.

لە سەرەتای پیرۆزباییەکەدا گەریلاکان مەراسیمێکی سەربازییان بەڕێوەبرد، دواتر سەرهات ژێهات یەکێک لە فەرماندەککانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی گرنگی نەورۆزەوە وتەیەکی پێشکەش کرد.

دوای پێشکەشکردنی وتەکانی، گەریلاکان بە ئاهەنگ گێڕان و وتنەوەی درووشم نەورۆزیان پیرۆزکرد.

ب. ق

Comments are closed.