هەپەگە دیمەنی دوو چالاکی نیشانەشکێنی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە دیمەنی دوو چالاکیی نیشانەشکێنی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە، کە لە ٢٧ و ٢٩ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە گردی جودی ئەنجامدراون، بەهۆیانەوە دوو داگیرکەر سزا دراون.

ماڵپەری گەریلا تیڤی، دیمەنی دوو چالاکیی نیشانەشکێنی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانى لە دژی سوپای داگیرگەری تورک لە گردی جودی لە زاپ بڵاوکردەوە، کە لە ٢٧ و ٢٩ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ئەنجامدراوە.

چالاکی یەکەم بە چەکی نیشانەشکێن، لە ٢٧ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە گردی جودی لە زاپ ئەنجام دراوە، تێێدا دەردەکەوێت داگیرکەرێك بەسزا دەگەیەندرێت.

هەروەها لە دیمەنەکەدا، چالاکییەکی دیکەی گەریلا نیشاندەدرێت، کە گەریلاکانی یەژاستار، چالاکیی نیشانەشکێن لە دژی سوپای دەوڵەتی تورک، لە ٢٩ـی هەمان مانگ لە گردی جودی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە داگیرکەرێک سزا دراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە، لە ٢٠ـی ئەم مانگەدا، لە مزگێنیی نەورۆزدا ڕایگەیاند، گەریلاکانمان دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخساوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێکاریگەر بکەن، لە ماوەی ١٣ مانگدا ١٥ فڕۆکە خراوەتەخوارەوە، بەم شێوەیە گەریلاکانی ئازادیی زەوی و ئاسمانیان لە سوپای داگیرکەری تورک قوفڵ کردووە.

ب. جـ

Comments are closed.