بەسێ هۆزات: دەوڵەتی تورک و پەدەکە هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنن

ناوەندی هەواڵەکان

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، نەورۆز بە شکۆدارییەوە پێی ناوەتە قۆناغی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتییەوە، گەلی کورد گەلی نەورۆزە، دەشڵێت: دەوڵەتی تورک هەموو تەکنیکی خۆی و پەدەکەش بەکاردەهێنێت بەڵام هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنن.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێكیدا لە “بەرنامەی تایبەت”ـی کەناڵی مەدیا خەبەردا، هەڵسەنگاندنی بۆ گۆشەگیریی چڕ لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاهەنگەکانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٤ و پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کرد.

دیدارەکەی بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لەگەڵ کەناڵی مەدیا خەبەردا بەم جۆرەیە:

بەر لە هەموو شتێک نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم، نەورۆز لە چوار پارچەی کوردستان، تورکیا و دەرەوەی وڵات بە شکۆمەندییەوە پیرۆز کرا، نەورۆزی گەلەکەمان و گەلان پیرۆز دەکەم، سڵاو لەو بەشدارییە بەرچاوە دەکەم، لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان و زەکیە ئالکاندا سەرجەم شەهیدانی نەورۆز بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە، لە هەمان کاتدا ئێمە لە هەفتەی قارەمانێتییداین، لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکمازدا شەهیدانی شۆڕش و ئازادیی بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە.

بێگومان هەڵمەتی ئازادیی گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر گرنگ، بەڕاستیش لە ئاستی هەنووکەییدا هەڵمەتی ئازادیی بەجیهانیی بووە، بە گەردوونی بووە، ڕێبەر ئاپۆ بووە ڕێبەرێکی گەردوونی، بەتایبەتی ١٠ـی تشرینی یەکەم بە پێشەنگایەتی دۆستان هەڵمەتەکە دەستیپێکرد و گەیشتە ئاستێکی نێودەوڵەتیی، لە سەر ئاستی جیهان خاوەنداری بەرچاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ هاتە ئاراوە، پاڕادیگما، ئەندێشەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە جیهاندا بڵاوبووەوە، ناسرا، لێوەی فێربوون، ئەوەی خۆی لە خۆیدا خاوەنداری گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، کۆنفڕانس، کۆڕبەند، کۆنسێرت لە ئاستی نێودەوڵەتی سازکران، خوێندنەوەی پارێزنامەکانی ڕێبەرایەتی، هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە ئەندێشەکانی ئەو لەپێناو ئازادیی ڕێبەرایەتی ڕۆژەڤێکی زۆر گرنگی ئافراند، ئەوەش زۆر گرنگ بوو، لە ڕێگەی ئەوەشەوە لە هەمان کاتدا لایەنی کۆمەڵایەتی هەڵمەتەکەش هاتە کایەوە، لە هەموو شوێنێک گەلەکەمان بەردەوام لەسەر پێ بوو، تێکۆشان، بەرخودانی کۆمەڵایەتی بەردەوام بوو، بەتایبەتی لە مانگەکانی دواییدا لەو بابەتەدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو هاتە ئاراوە، لە بەرخودان و تێکۆشانی کۆمەڵایەتییدا، بە تایبەتی ڕێپێوانی ئازادیی لە تورکیا، لە باکووری کوردستان زۆر واتاداربوو، لە ١ـی شوباتدا دەستیپێکرد و تا ١٥ـی شوبات بەردەوام بوو، لە سەرحەدەوە دەستیپێکرد، تا بۆتان، دێرسیم و لەوێوە لە دواییدا لە ئامەد گەیشتە بەرزترین ئاست، بەهەرشوێنێکیشدا تێپەڕدەبوون گردبوونەوەی گەل و کۆبوونەوە ساز دەکران، ناوچە مێژووییەکان، ئەو ناوچانەی بۆ گەلەکەمان گرنگ و پیرۆزن بەسەرکرانەوە، ئەوە زۆر واتاداربوو، هەربۆیە بە تایبەتی ڕێپێوانی ئازادیی (باکووری کوردستان و تورکیا) لە قووڵکردنەوە و گەورەکردنی ڕێپێوانی ئازادییدا، ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا، کاریگەری سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ڕێپێوانەکە زۆر بەهێز بوو.

هەروەها ڕێپێوانی ١٧ـی شوباتی کۆڵن زۆر شکۆداربوو، پێی ئەوروپای ڕێپێوانی ئازادیی بوو، لە بە کۆمەڵایەتیبوونی هەڵمەتەکەدا ئەوەش سەرەتایەکی گرنگی هێنایە کایەوە، هەم ڕێپێوانی ئازادیی لە باکوور هەمیش ڕێپێوانی کۆڵن لە ئەوروپا، بێگومان زۆر واتاداربوون، کاتێک مرۆڤ هەڵمەتەکە هەڵدەسەنگێنێت دەبێت ئێشکگریی ئازادیی لە ستراسبورگ هەڵبسەنگێندرێت کە چەندین ساڵە بەردەوامە، هەفتانە وڵاتپارێزانمان، دۆستانمان بە نۆرە وریدەگرن و چەندین ساڵە ئەو چالاکییە بەردەوامە.

هەڵمەتی ئازادیی ٢٥ ساڵەیە، واتە لە کاتی دەستپێکردنی پیلانگێڕییەوە دەستیپێکردووە، لەسەر هێڵی گیانبازانی “ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن” قۆناغێکی بەرخودان، تێکۆشانە، ئەو بەرخودانە بێ پسانەوە بەردەوامە، لە ڕێگەی هەڵمەتی ١٠ـی تشرینی یەکەمەوە، بە جیهانی بووە. هەربۆیە چەندین ساڵە لە ستراسبورگ چالاکی هەیە، ئێشکگریی ئازادیی هەیە، لە بەجیهانیبوونی هەڵمەتی ئازادییدا، لە ڕاگەیاندنی ئەندێشە و فەلسەفەی ڕێبەرایەتییدا بۆ جیهان ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕاوە، پیرۆزباییان لێدەکەم، لەو بڕوایەدام پێیناوەتە هەفتەی ٦٢٠یەمین، ڕەنج و ماندووبوونی زۆریان کێشاوە، هەروەها لەم مانگانەی دواییدا دایکانمان ئێشکگریی دادپەروەیی دەکەن، بە تایبەتی لە ئامەد، لە زۆر شار، لە زۆر شاری کوردستان و هەندێک شاری تورکیا چالاکی ساز دەکرێت، ئەوەش هەستیاربوونێکی کۆمەڵایەتی بەرچاوی خوڵقاند، پاڵپشتییەکی گەورەبوو بۆ هەڵمەتی ئازادیی، بە ڕاستیش دایکانمان، ویژدان و ئەخلاقی ئازادیی کۆمەڵگاکەمانن، بەو چالاکییەش ئەوەیان نیشاندا، ڕوویان کردە ویژدانی کۆمەڵگە، هۆشیارییەکی گەورە و جموجۆڵێکی گەورە هاتە کایەوە، سڵاو لەو چالاکییەی دایکانیشمان دەکەم، هەروەها لە زیندانەکانیش نزیکەی چوار مانگە لە سەر هێڵی گیانبازی بەرخودانێک لە ئارادایە، سڵاو لەو بەرخودانەی هاوڕێیانمان دەکەم و پیرۆزباییان لێدەکەم، لە سەرەتاوە و ماوەی چەندین ساڵە هاوڕێیانمان لە ناو هەلومەرجی ئەشکەنجەدا بەرخودانێکی گەورە دەکەن، لە سەر هێڵی گیانبازیی، فیداکاری گەورە دەکەن، چەندین ساڵە هەڵمەتی ئازادیی کە لە هەموو سەردەمێکدا بەڕێوەدەچێت، بوونە بەشێک لەوە و بەشدارییان کردووە، لە کاتی جیاجیادا بەشێوەیەکی بەهێزیش پێشەنگایەتیان کردووە، بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن لە ساڵی ٢٠١٨دا قۆناغێک کە دەستیپێکرد، کاریگەری گەورەی دانا، ئێستا لەسەر هەمان ڕێباز، لە سەر هێڵی گیانبازی ١٤ـی تەمووز، لە سەر هێڵ و ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ بەرخودانێکی گەورە لە ئارادایە، سڵاو لەوە دەکەم، ئەوەش هێزێکی گەورەی بە هەڵمەتەکە بەخشی بێگومان ئەوە واتادارە.

هەروەها بەرخودانی گەریلا، لە سەرەتاوە، چەندین ساڵە، بە دەیان ساڵە، بەرخودانێکی گەورەی گەریلا لە ئارادایە، تێکۆشانی ئازدیی کورد، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، تێکۆشانی سیاسی بە گشتی بە دەوری تێکۆشانی گەریلاوە بەو ڕادەیە بەرفراوان و بەرین بووە، قووڵبووەتەوە، تێکۆشانمان بە کۆمەڵایەتی و جەماوەری بوو، گۆڕدرا بۆ وەها تێکۆشانێک کە شکست ناهێنێت، هەربۆیە گەریلا وەک هەموو جارێک، بە تایبەتی لەم هەشت ساڵەی دوایی واتە لە کاتی دەستپێکردنی هێرشی هەمەلایەنەی قڕکردنەوە، گەریلا بە قارەمانێتیەکی زۆر گەورەوە خۆڕاگریی دەکەن،  چالاکی زۆر بەهێز ئەنجام دەدەن، دوژمن بە تەکنەلۆژیا و هەموو توانا خۆیەوە هێرش دەکات، بە پشتیوانی ناتۆ، هێزە نۆکەر و خائینەکان، بە پشتیوانی پەدەکە، کە ڕاستەوخۆ بەشداری لە شەڕدا کردووە، هێرش دەکات، سەرباری ئەو هەموو دەرفەتانە دوژمن هێرش دەکات، بەڵام ناتوانێت گەریلا لاواز بکات، گەریلا خۆڕاگریی دەکات و گورزی گەورە لە دوژمن دەوەشێنێت، بێگومان ئەوە زۆر واتادارە، لە بەرەوپێشبردن، بەهێزکردن، بە جیهانیبوونی هەڵمەتی ئازادییدا، لە پڕکردنەوەی ڕۆژەڤدا بەرخودانی گەریلا ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو، سڵاو لەوەش دەکەم، پیرۆزبایی لە هاوڕێیان دەکەم.

هەڵمەتەکە ئێستا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر گرنگ، ڕێپێوانی ئازایی، ڕێپێوانی کۆڵن، نەورۆز، نەورۆز کە بە ملیۆنان مرۆڤ تیایدا بەشداربوون سەرەتای قۆناغی دووەمی هەڵمەتی ئازادییە، هەربۆیە سەرەتای ئەوەیە، ئێمە لێرەوە دەبینین کە لە ئێستا بەدواوە هەڵمەتی ئازادیی بە شێوەی بەهێزتر، بەشێوەی کۆمەڵایەتی و جەماوەری بەرەوپێش دەچێت، بێگومان گەریلاش ڕۆڵی خۆی جێبەجێ دەکات، گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک خۆڕاگریی دەکات، ئەو بەرخودانە گەورە دەبێت، لە هەمان کاتدا تێکۆشانی یاسایی، دیپلۆماتیک، سیاسی وەک کۆڵەکەیەکی بنچینەیی هەڵمەتەکە بەرەوپێش دەچێت و گەورە دەبێت، لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەڵمەتەکە سەردەکەوێت، واتە ئاستی هەنوکەیی هەڵمەتەکە ئاستی دووەمە، بە بەرخودانی کۆمەڵایەتی شکۆدار دەستمان بە قۆناغی دووەم کرد، ئەوە لە هەمان کاتدا دەریدەخات کە ئەو هەڵمەتە دەبێتە هەڵمەتێکی سەرکەوتن، ئەنجامێک کە سەلامەتی و ئازادیی ڕێبەرایەتی مسۆگەر دەکات، لە هەمان کاتدا لە چارەسەری دۆزی کورد، لە دیموکراتییکبوونی تورکیادا، بوار و زەمینەیەکی دەخوڵقێنێت، خۆی لە خۆیدا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای چارەسەری دۆزی کورد، دیموکراتییکبوونی تورکیا، دیموکراتکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەربۆیە ئەو تێکۆشانەی بە دەوری ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ خۆیدا شۆڕشێکی دیموکراسی دەخوڵقێنێت، لەئێستا بەدواوە ئێمە ئەو هەڵمەتە بەشێوەی بەهێز بەڕێوەدەبەین.

لە چوارچێوەی ئەو ڕۆژەڤەدا بابەتێکی گرنگ کە دەمەوێت سەرنجی بۆ سەر ڕابکێشم لە ئارادایە، ڕێبەر ئاپۆ لە ناو سیستەمی گۆشەگیریی، دابڕاندن، ئەشکەنجە و قڕکردندایە، ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییەکی بێ وەستان هەیە، گوشار هەیە، بە ڕاستیش سیستەمی ئیمرالی سیستمێکی ئەشکەنجەیە، لە سێ ساڵی ڕابردووشدا هیچ پەیوەندییەکی بەدەرەوە نییە، ناتوانێت بنەماڵە و پارێزەرانی ببینێت، کەس نازانێت چی لە ئیمرالی دەگوزەرێت، ئێمە لە ڕێگەی ئەو سیاسەتەی بەڕێوەدەبرێت، بەوە دەزانین، لە بەر ئەوەی شەڕێکی پاکتاوکاری لە بەرامبەر کودان بەڕێوەدەبرێت، چەق و ناوەندی ئەوەش ئیمراڵییە، لە ئیمرالی گوشارێکی قورس لە سەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بە تایبەتی گوشارەکانی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا زۆر زیاتر دەبن، لە دۆخی ئێستادا لە وتەکانی ئەم دسەڵاتە فاشیستییەوە، لە کردەوەکانیان ئێمە دەزانین لە ئیمرالی گوشارێکی قورس لە سەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو گوشارانە ڕەتدەکاتەوە، ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەی ئەو گوشارانە ڕەتدەکاتەوە، گۆشەگیریی دژوار دەکرێت، لە هەمان کاتدا ئەو گۆشەگیرییە چڕ لەلایەن دەسەڵاتداری فاشیستەوە لە بەرامبەر گەلی کورد، لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کورد وەک ئامرازێکی سیاسیی و شەڕی تایبەت بەکاردەهێندرێت، ئەوەش لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا زیاترئەنجام دەدرێت. هەندێک تاقمی خاین، ئەندامانی شەڕی تایبەت بوونیان هەیە. لەم کاتەشدا دێنە قسە. چەند رۆژ بەر لە ئێستا گوێم لە خائینێک بوو، قسەی دەکرد. ئەو خۆی ئەندامی شەڕی تایبەتە. ئەندامی ژیتەمە. مێژوو و رابردوویان دەزانین. بەم جۆرە قسەی دەکرد، ‘ئۆجالان لە شوێنێکی نەرمە، کێشە لە ناو پەکەکەدا هەیە. ئەو کوردانەی تێکۆشانی ئازادی دەکەن کێشە لە نێویاندایە. ئەوانیش وەک ئۆجالان مامەڵەیەکی هاوشێوەیان بەرامبەر بکرێت، رێگە لەبەردەم چارەسەر دەکرێتەوە. دەتوانرێت پرۆسەیەکی نوێ دەستپێبکرێتەوە’. ئەو خائینەی ئەمە دەڵێت پەرلەمانتاری ئاکەپەیە. واتە پیاوی ئاکەپەیە. مادام تۆ دەڵێی ئۆجالان لە سەر هێڵێکی ئەرێنیە، کەواتە گۆشەگیری رەها لە ئیمراڵی چییە؟ سێ ساڵە نە بنەماڵەکەی، نە پارێزەرانی ناتوانن دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن. ئێمە بڵێین ئەم دەسەڵاتە مامەڵەی رێبەرایەتی، هەڵوێستی رێبەرایەتی بۆ خۆی، کەبەم جۆرە دەڵێن، واتە لە ناو ئاکەپەوە دەدوێن، بەم جۆرە هەڵدەسەنگێنێت. کەواتە گۆشەگیری رەها و دابراندن بە چ شێوەیەک هەڵدەسەنگێنیت؟ نییە. بۆجی؟ چی دەکات؟ شەڕی تایبەت دەکات. ئەندامێکی شەڕی تایبەتە، کرێگرتەیە، هەوڵ دەدات گەل چەواشە بکات و سەریان لێبشێوێنێت. واتە ئەوانەی وەک ئەو دەکەن ژمارەیان زۆرن. من لە کەسایەتی یەک کەسیاندا بەرجستەم کرد. سەر لە مرۆڤەکان دەشێوێنن و چەواشەیان دەکەن، چاوەڕوانی ساز دەکەن، بەتایبەتیش لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا زۆر ئەوە دەکەن. بە خوڵقاندنی چاوەڕوانی و چەواشەکردنی مرۆڤەکان هەوڵ دەدەن دەنگی کوردان بەدەستبهێنن. یاخود ئەگەر پێیان بکرێت هەوڵ دەدەن وابکەن کە کورد دەنگ نەدەن. لە بنەڕەتدا دەیانەوێت دەنگ وەربگرن. هەوڵ دەدەن هیوا لەسەر ئاکەپە هەڵبچندرێت. لەم پرۆسەیەدا شەڕی تایبەت زۆر چڕ کراوەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە سیاسەتەکانی ئەم دەسەڵاتە لەبەر چاون. نایەوێت تەنیا لە وشەی رێبەر ئاپۆش بێتە دەرەوە. نایەوێت بگاتە گەل. لەبەر ئەوەی کاریگەری هەر وشەیەکی رێبەر ئاپۆ لە سەر کۆمەڵگا دەزانێت. ئاگاداری هێز و کاریگەری رێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەی ئاگاداری ئەوەیە و بەهۆی ترسی لەوەوە گۆشەگیری دەسەپێنێت. گۆشەگیری رەها دەسەپێنێت. بە تەواوەتی دایدەبڕێنێت، پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە بە تەواوەتی دەپچڕێنێت. ناهێڵن تەنانەت یەک وشەشی بگاتە دەرەوە. لەبەر ئەوەی کاریگەری گەورەی ئەو قسەیە لەسەر کۆمەڵگا دەزانن. کاریگەری ئەو قسەیە لە سەر رای گشتیی دیموکراتیک دەزانن. کاریگەری ئەو قسەیە لەسەر سیاسەتی دیموکراتیک دەزانن. دەزانن کە خزمەت بە دیموکراسی تورکیا دەکات. نایانەوێت لە تورکیا دیموکراسی بچەسپێت، نایانەوێت. ئەگەر ئەو پێشیلکارییە یاساییە لەسەر رێبەرایەتی نەبێت، کردەوەی دژە دیموکراتیک و فاشیستی نەبێت، لە تورکیا یاسا جێبەجێ دەکرێت. لە بەر ئەوەی هەموو جۆرە کردەوەیەکی نایاسایی لە سەر رێبەرایەتی پەیڕەو دەکرێت، لەبەر ئەوەی بنەما یاساییەکان لە تورکیا کاریان پێناکرێت، تورکیا بووە بە ناوەند، بڕیارگەی مافیا و بازرگانی ماددەی هۆشبەر. دەستدرێژیکاران ئازاد دەکرێن، سزا نادرێن. یاسا نییە، یاسای نێونەتەوەیی پێشێل دەکرێن، خۆی لە خۆیدا جێبەجێ ناکرێن، یاسای خۆیشیان جێبەجێ ناکەن.

ئەگەر یاسای خۆی جێبەجێ بکات ناچار دەبێت کە لە ئیمراڵی لە سەر هەندێک شت وریا بێت، دەبێت لە ئیمراڵیش یاسا جێبەجێ بکرێت. لەبەر ئەوە ئەگەر لە ئیمراڵی یاسای جێبەجێ بکرێت، یاسا لە تورکیا دەچەسپێت، دادپەروەری لە ئیمراڵی هەبێت دادپەروەری لە هەمانکاتدا بۆ تورکیاش دەبێت. پەیوەست بە ئیمراڵی سیاسەت، مامەڵەیەکی ئەخلاقی نیشان بدرێت، سیاسەت لە تورکیاش هەندێک خاوێن دەبێت. سیاسەتێکی هەندێک ئەخلاقی پەیڕەو دەکرێت. ئێستا لە ئیمراڵی نە یاسا هەیە، نە ئەخلاق هەیە، نە ویژدان هەیە، نە هیج شتێک بە ناوی مرۆڤایەتی بوونی هەیە، نە دادپەروەری بوونی هەیە. لە دۆخی ئیمراڵی بڕوانن، لە تورکیا تێدەگەن. دۆخەکەی بەم جۆرەیە. لەبەر ئەوە نابێت هیچ کەسێک لە گەلەکەمان بە پرۆپاگەندەی ئەندامانی شەڕی تایبەت بخەڵەتێت. خۆی لەو بڕوایەشدانیم کە گەلەکەمان گوێ بۆ ئەوانە بگرن. بەڵام رەنگە هەندێک بیانەوێت گوێیان لێبگرن، هەندێک بەشی کۆمەڵگا، هەندێک بەشی سیاسی؛ دەبێت کەس گوێیان لێنەگرێت. ئەو تاقمە هەموویان ئەندامانی شەڕی تایبەتن، شەڕی تایبەت بەرێوەدەبەن، بەدوای بەدەستهێنانی دەنگەوەن، مامەڵەی ئەم دەسەڵاتە دیارە، لە دژی کوردان شەڕێکی هەمەلایەنە لەناوبردن بەڕێوەدەبات. پلانی ئەوەی هەیە ئەوەی هەیە کە لە دوای هەڵبژاردنیش شەڕی هەمەلایەنەی قڕکردنی ئەنجام بدات. لە ئامادەکارییدایە بۆ ئەوە. ئامادەکاری سیاسی، دیپلۆماتیک و سەربازی لەسەر ئەو بنەمایەیە. لە رێگەی هەڵبژاردنەوە دەیەوێت ئەو شەڕە هەمەلایەنە قووڵتر بکاتەوە، شەڕ چڕتر بکاتەوە و شەڕی قڕکردن بگەیەنێتە ئەنجام.  لەناو ئامادەکاری ئەوەدایە. هەربۆیە دەبێت مرۆڤ لە بەرامبەر ئەو پرۆپاگەندانەی شەڕی تایبەت وریابێت. ئەوە لە هەمان کاتدا هێرشە لە دژی رێبەر ئاپۆ، لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا هێرش لە دژی کوردانە، سوکایەتیە بە کوردان. پرۆپاگەندەکانی شەڕی تایبەت دەبێت لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی بەرچاو رسوا و سەرکۆنە بکرێن. لە دژی ئەوە بە دڵنیاییەوە دەبێت شەڕێکی بەهێز بەڕێوەببرێت. ئەوەش بەشێکە لە هەڵمەتەکە، چونکە بۆ لاوازکردنی هەڵمەتەکە کاری لەو جۆرە دەکەن. لەبەرامبەر ئەوەش تێکۆشانێکی زۆر بەهێزی ئایدۆلۆژیک، سیاسی، کۆمەڵایەتی دەبێت ئەنجام بدرێت.

بێگومان لە ڕاگەیاندراوەکەماندا ئاماژەمان پێکرد. نەورۆزی ٢٠٢٤ بەشکۆترین نەورۆزی ساڵانی ڕابردوو بوو. لە ڕاستیدا لە هەموو شوێنێک ملیۆنان کەس وەک لافاو ڕژانە مەیدانەکان و وەک دەریا مەیدانەکانیان پڕکردەوە. لە چوار پارچەی کوردستان، لە باکور، ڕۆژهەڵات، بۆ نموونە، لە ڕۆژهەڵات زۆر بە هەست و خرۆشێکی سەرسوڕهێنەر نەورۆز پیرۆز کرا. هەروەها لە ڕۆژئاوا زۆر بە هەیبەت بەڕێوە چوو، لە هەموو شوێنێک، کۆبانێ، قامیشلۆ، حەسەکە. لە باشووریشدا بە هەمان شێوە، لە زۆر شوێن ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوە چوو. هەرچەندە مانگی ڕەمەزان بوو، بەڵام بەشدارییەکی بەرچاو دەرکەوت. نەورۆزی قەندیلیش بەسەرکەوتوویی تێپەڕی. گوترا مانگی ڕەمەزانە، بارودۆخی کەشوهەوا گونجاو نییە، بەڵام هەمیشە لە ڕۆژی نەورۆزدا چوونە دەرەوە هەیە. هەندێک شوێنی قەندیل بۆردومان کرا. بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەڕاستی بەشداریکردن باش بوو. بێ گومان سەرنجڕاکێشترین نەورۆزی ئەمساڵ لە باکوور و لە تورکیا بەڕێوە چوو. نەورۆزی جزیر زۆر سەرنجڕاکێش بوو. نەورۆزی ڕحا هەروەها دیتنی بوو، ئامەد خۆی گەیاندە بەرزترین ئاست. نەورۆزی ئامەد سەرنجڕاکێش بوو. زۆربەی شارەکانی کوردستان بەم شێوەیە بوون. بۆ نموونە لە سیرت زۆر تایبەت بوو. لە ئێلح دا بەهەمان شێوە. مێردین و شارۆچکەکانی، نەورۆز بە بەرفراوانی بەڕێوە چوو. نەورۆزی ئەمساڵی دێرسیم هەیبەتی خۆی هەبوو. لە سەرحەد، هەروەها شارەکانی تورکیاش بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی مەزن نەورۆزیان پیرۆز کرد. ئاهەنگی نەورۆز زۆر بە جۆش و خرۆشەوە لە هەموو شوێنێ بەڕێوەچوو. بۆ نموونە ئەستەنبوڵ. لە نێوانیاندا ئێمە لەگەڵ هەڤاڵاندا گفتوگۆمان لەسەر نەورۆز کرد. لە ڕاستیدا ئەستەنبوڵ کەوتە کێبەرکێەوە لە گەڵ ئامەدەوە. لە تەنیشتی مەڕمەڕە وەک دەریایەک خەڵک ڕژابووە مەیدان زۆر تایبەت بوو. نەورۆزێکی باش بوو کە شادی وموراڵی بە خەڵک بەخشی. جگە لە ئەستەنبوڵ، لە بورسا، ئەدرنە، بالکەسیر، مانیسا و ئیزمیر ئاهەنگی پیرۆزبایی نەورۆز بەڕێوە چوو. هەروەها لە زۆر شوێنی ئەنادۆڵی ناوەڕاستدا ئاهەنگ پیرۆزبایی گیرا، نەک تەنها لە شاری کۆنیا، بەگشتی نەورۆزێکی تایبەت بوو. ئەم راستیە بینرا. گەلی کورد گەلی نەورۆزە.گەلی نەورۆز یانی چی؟ سەرهەڵدان دژی ستەم، چەوسانەوە، داگیرکاریی، فاشیزم هەڵوێستی ئازادییە. گەلەکەمان لەم نەورۆزەدا بە توندی هەڵوێستی خۆی نیشاندا هەموومان ئەمەمان بینی. گەلی کورد گەلی نەورۆزە، بەڵام ئەم گەلی نەورۆزە گەلی تورکیاش دەکاتە گەلی نەورۆز. لە هەموو نەورۆزێکدا گەل بە باشی هەست بەم شتە دەکەن و دەیبینن، هەر نەورۆزێک گۆڕان، گۆڕانکاری، گەشەسەندن و ئازادییەکی جددی لە کۆمەڵگادا دەخوڵقێنێ. گەلەکەمان لە نەورۆزەدا وردە وردە کۆمەڵگای تورکیا دەگۆڕن بۆ ڕۆحی نەورۆز. کۆمەڵگای تورکیاش ئازاد دەکات. گەلی ڕزگارکراوی کورد ئەنجامێکی باش دروست دەکات و کۆمەڵگای تورکیاش ئازاد دەکات. گۆڕانکاریی لە کۆمەڵگای کوردیدا  گۆڕان لە کۆمەڵگای تورکیاش دێنێتە ئاراوەو و ئازادی دەکات. ئەمە زۆر گرنگە. لەم نەورۆزەدا بینیمان کە تورکیاش کەمێک بەڕەنگی کوردستان بوو. بە واتایەکی تر ئەوانەی بەشداری نەورۆزیان کرد لە تورکیا تەنها کورد نەبوون. هێزە دیموکراتیکەکان یەکتریان گرت، پەیوەست بوون بە زۆر بازنەی دیموکراسییەوە، زۆر  ناوەندی نەتەوەیی و کولتووری یەکتریان دروست کرد. ناوەندی چەپ، چەپ، سۆسیالیستی بەشدار بوون و یەکیانگرت. ئەمە تورکیای ڕاستەقینەیە، باخچەی گەلانە. بێگومان ئەمە زۆر گرنگ بوو. زۆر پەیامی گرنگ دران لەم نەورۆزەدا. بە تایبەتی لە دژی شەڕی کۆمەڵکوژی کە ٨ ساڵە بەردەوامە، گەلەکەمان ئیرادە و هەڵوێستێکی بەهێزی لە دژی سیاسەتی ئینکار و پاکتاوکاریی نیشانداو و وتی: “ڕێگە بە پاکتاوکاریی و کۆمەڵکوژی نادەین و وتیان، ئەم سیاسەتانە ئیتر شکستی هێناوە. بەگشتی دژی گەلی کورد ٨ ساڵە سیاسەتی کۆمەڵکوژیی بەڕێوە دەبات. دەوڵەتی فاشیستی تورک خەریکە شەڕێکی وەها بەڕێوە دەبات. ئەم دەوڵەتە ستەمکار و قڕکەرە درێژە بەم شەڕە دەدات. بە واتایەکی تر هەموو نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی خستە زیندانەوە، وڵاتپارێزانی زیندان کردووە، هەروەها چالاکوانانی زیندانی کردووە، هێرشی کردە سەر ناوەندی ڕۆشنبیری، میدیا، هێرشی کردە سەر بنەماڵەی شەهیدان. بواری ئابوری لەناو برد، سروشتی کوردستانی لەناو بردووە، کوردستانی هەژار کردووە. واتە کۆمەڵکوژییەکی گەورە بەڕێوە دەبات. بە ئاگاداری و سیستماتیک هەژاری و برسێتی لە کوردستان ڕەواج دەدەات، هەوڵ دەدات کوردان کۆچبەر بن. لە زۆر شوێنی کوردستان بە هەزاران گەنج ئاوارە بوون. ناوەندەکانی شەڕی تایبەت پەرەی سەندووە. سەرەڕای ئەم هێرشانە گەلەکەمان لە نەورۆزدا گۆڕەپانەکانی بە ملیۆنان کەس پڕکردەوە. وەکوو لافاو ڕژایە مەیدانەکان و وتی، ئیتر سیاسەتەکانتان شکستی هێناوە. بەمشێوەیە سیاسەتی کۆمەڵکوژی ٨ ساڵە پووچ کرایەوە هیچ ئەنجامێکی بەدەست بەهێنا. نەیتوانی ئیرادەی کورد بشکێنێت، بە پەیامی ،کورد لەسەر پێیە و ڕاپەڕیوە، پەیامێکی زۆر گرنگی بە دەسەڵاتداری فاشیست گەیاند. دژی ئەم دەوڵەت و حکوومەتە دڕندەیە، هەڵوێستێکی جددی نیشاندرا. سیاسەتی سەد ساڵە لەناوبرا. ئەمە پەیامێکی زۆر گرنگی ئەم نەورۆزە بوو. بێگومان ئەمەی وت؛ ئەم بەرخۆدانە لە دەوری بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بەریوە دەچێت و بەم بەرخۆدانە ئەم سیاسەت و پلانانە شکستی پێهێندرا. گەل لەنەورۆزدا وتی: “ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ئیرادەی ئێمە دەکات، ڕێبەر ئاپۆ ئیرادە و سەرۆکایەتی ئێمەیە، ئەو ناونیشانی چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کوردە. گەلەکەمان داواکارییەکانی بە جیهان ڕاگەیاندووە. لە هەموو مەیدانەکاندا بە ملیۆنان کەس دەیانگوت، بژی سەرۆک ئاپۆ، ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە و ناونیشانی چارەسەریی، دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی، ئاشتی بەکەرامەتی گەلی کوردە. نابێت کەس بە پڕوپاگەندەی شەڕێکی تایبەت، بە بەراوەردی جیاوازەوە بکەونە ناو پلان و بەرنامەی جیاوازەوە. گەلەکەمان وتی، هەموویان لەناو دەبەین. بێگومان ئەمە زۆر گرنگ بوو.

هەروەها دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ لە هەموو مەیدانەکاندا بەرزکرایەوە. نیشانی دا کە چۆن تێکۆشانی ئازادی ژنان، شۆڕشی ئازادی ژنان چۆن کۆمەڵگا دەگۆڕێت. لەم نەورۆزەشدا ئەمەمان بینی. لەم نەورۆزە ژنان پێشەنگ بوون. بەڕاستی ڕەنگی خۆیان بە نەورۆز بەخشی. دەنگیان تێکەڵ بە نەورۆز کرد، کاراکتەری خۆیان بە نەورۆز بەخشی. بە ڕۆحی ٨ی مارس کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر نەورۆز دانا. وەک دەزانرێت ٨ی مارس بە جدییەوە بەشداریی پیرۆزباییەکان  بوون. لە کوردستان و تورکیا، بزووتنەوەی ژنان بەهێزتر بووە و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگاش بەرچاوتر بووە. گوشار دەخاتە سەر حکوومەت و سیاسەت دەکات. ئەمەیش لە نەورۆزدا بە ڕوونی کەوتە بەرچاوان.

هەروەها ئەم نەورۆزه ڕۆڵێکی گرنگی له به هێزکردنی وشیاری نەتەوەیی لە دروستکردنی یەکڕیزی و هەستی نەتەوەییدا هەبوو. ئەمە وێنەیەک بوو. لە هەموو شوێنێک، ڕەنگە بۆچوونێکی جیاواز، دیدێکی جیاواز هەبێت، بەڵام لە بەها نەتەوەییە هاوبەشەکاندا کۆدەنگییەکی مەزن پێشکەوتبوو. ئەمەش بەڕوونی کەوتە بەرچاو. ئەمانە بەها نەتەوەییە هاوبەشەکانن، نرخی ئازادی، دیموکراسی، بانگەوازی بۆ چارەسەری کێشەی کورد بوون. ئەمانە داواکاریی ڕوون و دیاری گەل بوو. بێگومان گرنگ بوون. پەیامە گرنگەکانی ئەم نەورۆزە بەم شێوەیە لە هەموو شوێنێ بەرز بوویەوە، واتە خوڵقاندنی سەرەتای هەنگاوی ئازادیی بوو. سەرەتای بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بوو. پێش لەوە گەشتی ئازادی و ڕێپێوانی کۆڵن و لەگەڵ نەورۆزدا بەردەوام دەبێت لە گەشەسەندن. بە دڵنیاییەوە دەگاتە ئەنجام و سەردەکەوێت.

گرنگە ئەم هەڵبژاردنە لە کام کەشوهەوای کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بەڕێوەدەچێت. شەڕێکی بەردەوام هەیە. لە کوردستان کۆمەڵکوژیئ  دەکرێت، لەسەر گەلانی تورکیا شەڕ بەڕێوە دەچێت. لە تورکیا حکومەتێکی فاشیست هەیە، حکومەتێکی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگەنەکۆن هەیە. ئەم حکوومەتە فاشیستە تورکیای تووشی لەناو چوون کردووتەوە. تورکیا لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئیکۆلۆژییەوە شکستی هێناوە. سروشت و جوگرافیای تورکیای تاڵان کردووە. ساڵی ڕابردوو بوومەلەرزە ڕوویدا. شارەکانی تورکیا بە تەواوی بە پڕۆژەی تەلارسازی کۆنکرێت کراون. تورکیا و کوردستان بە بوومەلەرزەیەک لە شارەکان تەختی زەوی دەبن. ئەمە کاریی شارەوانییە. هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە کەشێکی دژە دیموکراسی و فاشیزمدا بەڕێوەدەچێت. بۆیە هیچ شەرعیەتێکی نییە، هەڵبژاردن دیموکراسی نابێت. هەروەها بەڕێوبەری هەرێمی گرنگی خۆی هەیە. ئەو شوێنانەی لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەدەست دراون بەدەستی بهێننەوە. بەڕاستی ئیدارەی شارەوانییەکانی پێشوو بە ساڵان بوونەتە ناوەندی ڕانت، دزی، بڵاوکردنەوەی ڕانت بەسەر لایەنگرانی خۆیان، شارەوانییەکانی سیستەم بوونەتە ناوەندی کاری نایاسایی و دزی. ئەمە ڕاستیەکە. سیستەمی دەوڵەت نەتەوە لە تورکیادا فاشیستیە. شارەوانیەکان ئیرادە و دەستپێشخەرییان نییە، ئەرکی خۆیان بەجێ ناهێنن. هەموو شتێک لە ئەنقەرە یەکلایی دەبێتەوە. لەلایەن حکوومەتی فاشیستەوە هەموو شتێک لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خۆی دەست نیشان دەکرێت. شارەوانییەکان لە ڕاستیدا بوونەتە ناوەندی دابەشکردنی ڕانت لە نێوان خۆیاندا. هەر بۆیە زۆر بە گرنگی دەزانن. دەیانەوێت هەموو شوێنێک داگیر بکەن، هەموو شوێنێک بە دەستەوە بگرن، پێشکەشی لایەنگرانی خۆیان بکەن. بە دڵنیاییەوە گرنگە، واتە دەسەڵاتە هەرێمیەکان لە دەستی ئەم حکومەتە فاشیستەدا ئازاد بکرێن، دەبێتە هۆی لاوازتر بوونی حکومەتی فاشیست. واتە ناتوانێت دەست بە ڕانت خۆری بکات. هەر بۆیە تووشی شۆک بووە. بە تایبەتی لە ئەستەنبوڵ هەست بە ترس دەکات، چونکە ناوەندی قسە و باسەکانە. دەڵێن چارەکێکی پایتەختی تورکیا لەوێیە. لە بارودۆخی ئێستای تورکیادا پرۆسەی هەڵبژاردن بووە بە پڕۆسەی شەڕ. شەڕ هەیە. هیچ بژاردەیەکی تر نییە. دەسەڵات لە شەڕدایە و بەشێوەیەکی گڵاو بەڕێوەدەچێت.

دان بە هیچ بەهایەکی ئەخلاقیدا نانێت. سیاسەت زۆر گەندەڵ بووە. ناتوانی ناوی بنێیت سیاسەت. ئەمە خۆی لە خۆیدا سیاسەت نییە. بازرگانیکردنە. ئەوەی پێی دەوترێت سیاسەت، بازرگانییەکی پیسە. لە ڕاستیدا سیاسەت لە تورکیادا بوونی نییە. جگە لە کورد هیچ هێزێکی تر نییە جگە لە هێزەکانی دیموکراسی سیاسەتی پاک و ئەخلاقی بکات نییە. بۆیە لە تورکیا پێویستە گەلەکەمان دەنگ بە کاندیدە ئازادیخواز و دیموکرات و یەکسانیخوازەکان بدات. قەد نابێت دەنگی گەلەکەمان بکرێتە ئامێرێک لەم سیاسەتە گڵاوەدا. ئەم زۆر گرنگە. دەم پارتی لە هەموو شوێنێک کاندیدەکانی خۆی دەست نیشان کردووە. کاندیدەکان پاکترینن. دیموکرات و لیبڕاڵترین و سیاسەتمەدارن بە دڵنیاییەوە شارەوانی خاوێن دەکەنەوە.

لە کوردستان شەڕی کۆمەڵکوژیی هەیە. هەڵبژاردن لە کوردستان شەڕێکی تەواوە. شەڕی قڕکردنە. ماوەی هەشت ساڵە قەیومیان داناوە. قەیوم چییە؟ قەیوم ستەمە، کۆمەڵکوژییە، داگیرکارییە. لە هەر شوێنێک بێت تاڵانکاریی دەکات. ئەو پارێزگارانە ئێستا چاویان لەوەیە لەدەستی بدەن، خانووبەرەی شارەوانیش دەفرۆشن. هەموو موڵک و ماڵی شارەوانی دەفرۆشن و تاڵانیان دەکەن. هەشت ساڵە لە کوردستان دزی و تاڵانی دەکەن، کار نییە، کرێی خانوو زۆری کردووە. دزی لە خەڵک دەکەن و پێشکەشی لایەنگرانی خۆیانی دەکەن. لە کوردستان برسێتی، هەژاری، بێکاری زیادی کردووە. بە زانابوونەوە بۆ شکاندنی ئیرادە و تەسلیم بوون، بۆ کۆچبەرکردن، ئەم سیاسەتابە بەڕێوە دەچێت. سیاسەتی قەیومیش بەشێکە لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی. بەم شێوەیە لایەنی تایبەتی خۆی هەیە. لە لایەکی ترەوە ئەمە بەس نییە، حیزبولکۆنترا کاندیدی خستووەتە بواری چالاکییەوە. حیزبولکۆنترا هەزاران کۆمەڵکوژی لە کوردستان ئەنجامداوە، کردەوەکانیان ڕوونە، بە هەماهەنگی دەوڵەتەوە کراوە، بریکارەکانی دەوڵەتە. حیزبولکۆنترا ئێستا هەوڵدەدات خۆی بکاتە ئامێرێکی کاریگەر لە هەموو بەشەکانی کوردستان، وەک بەشێک لە سیاسەتە گشتیە کۆمەڵکوژییەکاندا، سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە کوردستان بەڕێوەدەبات. لە هەموو شوێنێک بە کوردی قسە دەکەن، هەوڵ دەدەن بە زمانی کوردی خەڵک فریو بدەن. هاوشێوەی پەدەکە بە کوردی قسە دەکەن.

پەدەکە هاوشانی ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگەنەکۆن بە قسەکردن بە زمانی کوردی کورد دەکوژێت. لە سیاسەتەکانی کوشتنی کورددا جێگیر کراوە. لەم دۆخەدا دەتوانی بڵێی پەدەکە کوردە، بڵێی نیشتمانپەروەرە؟ ئایا هیچ بەرژەوەندییەکتان لە کوردایەتیدا هەیە؟ ئایا هێزێک، ڕێکخراوێک کە کورد کۆمەڵکوژ بکات، دەتوانێت نوێنەرایەتی کورد، بەرژەوەندییەکانی، بەهاکانی بکات؟ بەهاکانیان بە تایبەتی لە سەد ساڵی ڕابردوودا، پەنجا ساڵی ڕابردوو، بە خەبات، بە تێچووی قورس، بە فیداکاری ژیان و خوێن، بە ئازار و ناخۆشی هاتۆتەدی. ئێستا هەوڵی دەستبەسەرداگرتن و تاڵانکردن و ئاسمیلەکردنی ئەو بەهایانە دەدەن. وە بە قسەکردن بە زمانی کوردی ئەم کارە دەکەن، TRT6  هەوڵی ئاسمیلەکردنی کورد دەدات بە بەکارهێنانی کوردی. هەوڵ دەدات بچێتە ناو سیستەمەکەوە. جینۆسایدی کولتووری ئەنجام دەدات، بە قسەکردن بە زمانی کوردی جینۆسایدی کولتووری ئەنجام دەدات. هەموو ڕۆژێک سوکایەتی بە کورد دەکات، هەموو ڕۆژێک کار بۆ ئەوە دەکات کورد بکاتە کۆیلەی دەوڵەت. پەدەکەش هەمان کار دەکات، هیزبولکۆنترا ئێستا دەیکات. لە هەموو شوێنێک بە زمانی کوردی قسە دەکات، بە زمانی کوردی شەڕی جینۆساید دەکات، لەگەڵ ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگنەکۆن. ئێستا هیزبولکۆنترا ئەو کارە دەکات کە JİTEM کردوویەتی. ڕێکخراوێکی لەم جۆرە بێ ئەوەی بۆخۆی ڕاوەستێت ڕاوەستێت، لە شوێنێکی وەک دێرسیم کە ناوەندی بزووتنەوەی عەلەوییە، هەڵدەستێت. حیزبوڵکۆنترا کاندیدی خۆی لە دەرسیم نیشان دا. هەموو دانیشتووانی دێرسیم ئەلەڤین، باوەڕیان بە ڕێگای ڕاست هەیە. سوکایەتی بە دەرسیمییەکان دەکات و سوکایەتییان پێدەکات. ئەمە سوکایەتییە، سوکایەتییە، هێرشێکە، هێرشێکی جینۆسایدە. بابەتی ٣٧-٣٨ نیشانەی حکومەتی ئێستا و حزبوڵکۆنترایە. ئەوەی ئێستا لە دێرسیم دەکرێت شەڕی جینۆسایدە. خەڵکی دێرسیم تف لە هیزبولکۆنترا بکەن، لە تفەکەیاندا بیانخنکێنن. واز لە پڕوپاگەندە بێنن، نابێ بوێرێت بچێتە دەرسیم. کاندیدەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نابێ جورئەتی سەفەری کوردستان بکەن. هەموویان ئەندامی ئەو شەڕە تایبەتەن کە سیاسەتی ئاسمیلەکردن و جینۆساید ئەنجام دەدات. بە پێچەوانەوە ئەندامی JITEMن. هیچ بەرژەوەندییەکیان لە کوردایەتیدا نییە. بە قسەکردن بە زمانی کوردی، سوکایەتی بە زمانی کوردی دەکەن و پیسی دەکەن و هەوڵی پیسکردنی دەدەن. لە کوردیدا کولتوری کوردی ئاسمیلە دەکات، جینۆسایدی کولتووری ئەنجام دەدات. گەلەکەمان ئەمە نابینێت؟ من باوەڕم وایە کە گەلەکەمان ئەمە دەبینێت. گەلەکەمان ڕێگە بەم کارە نادات. من لەو باوەڕەدام کە لەم هەڵبژاردنە ناوخۆییانەدا، هەم دەوڵەت، هەم حکومەتی دڕندە، هەم ستەمکاران و هەم ئەندامانی شەڕی تایبەت هیزبولکۆنترا و هاوبەشە خیانەتکارەکانی دیکەیان توندترین وەڵام دەدەنەوە. من باوەڕم بەم شتە هەیە. بێگومان لە کوردستاندا وەک شەڕێک بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت. گەلەکەمان دژی ئەمە شەڕ دەکات، شەڕ دەکات و بەهێزترین پێگەی خۆی نیشان دەدات.

بێگومان سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بۆ دیموکراتیکبوونی سیاسەتی جڤاکی، بۆ ئازادیی ڕۆڵیکی کاریگەر دەگێڕیت، هەڵگری ڕۆڵی گۆڕانکارییە. سیستەمی هاوسەرۆکایەتی سیستەمێکە بەرامبەر بە زهنیەتی سەروەری پیاسالاری ئافەرێندراوە. بۆیە ئەم سیستەمە سەرەوەری پیاو، زهنیەتی پیاو ڕەتدەکاتەوە و قبوڵی ناکات. دابڕان لەو سیستەمە نیشاندەری ئەوەیە، سیستەمێکی دیموکراتیک، ئازادیپارێز و یەکسانی و جێگرەوەیە. بۆ ئافراندی ئەم سیستەمە پێویستە بەر لە هەموو شتێک مرۆڤ خۆی دابڕێت لە عەقڵیەتە نەریتییەکان. دەبێت خۆی دابڕێت لە سیستەمی سەرەوەری پیاو. ئەمە زۆر گرنگە. لەبەرئەوەی ئەم سیستەمە لە دژی سیستەمی پیاوسەروەری ئافرێندراوە. ئازادی ژن و پیاو، یەکسانی ژن و پیاو، سیستەمی دیموکراتیکی دەکات بە بنەمای خۆی. بۆ پێکهێنانی ئەم سیستەمە پێویستە لەسەر هەڤاڵانی پیاو لە پێش هەموو شتێکەوە خۆیان دابڕن لە زهنیەتی نەریتی و پیاوسەرەوەری. پێویستە بیرکردنەوەیان دیموکراتیک، ئازادیپاریز، یەکسانی پارێزبێت. پێویستە تێگەشتنیان بەم جۆرەبێت. گەر بەم شێوەیە نەبن ئەوە دەبنە ئاستەنگێکی گەورە لەبەرامبەر ئەم سیستەمەدا و بۆ لەناوبردنی ئەم سیستەمە هەموو شتێک دەکەن. پیاوێک خواستی ئەمەی نەبێت، ئەوا دەبێتە ئاستەنگێکی گەورە لەبەرامبەر پێشکەوتنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی. چونکە دەیەوێت بە تێگەیشتنی پیاوسەروەرییەوە لەگەڵ ئەم سیستەمەدابێت، بەڵام ئەم سیستەمە سیستەمێکی بەم شێوەیە نیە. ئەم سیستەمە لە بەڕێوەچوونی خۆیدا بیری پیاوسەرەوەری ڕەتدەکاتەوە. بەڕێوەبەری و سیستەمێکی دیموکراتیک و یەکسانی دەکات بە بنەمای کارەکانی خۆی. لەوکاتەوەی ئەم سیستەمە جێبەجێە دەکرێت هێرشێکی دوولایەنەی لەسەرە. هێرشێک لە لایەن دەوڵەتەوە بەرامبەر ئەم سیستەمە هەیە. چونکە پێشکەوتنی ئەم سیستەمە لە ناو سیاسەتدا ڕەوشێکی دیموکراتیکی دەئافرێنێت، جڤاک دەگۆڕێت. جڤاک و سیستەمێک بە دیموکراتیک بوو، دەسەڵاتدارێتی و دەوڵەت قەڵس دەکات. زهنیەتی فاشیست، قڕکەری داگیرکەر دەخاتە زەحمەتییەوە و لاواز دەکات. ئەمەش دەسەڵاتداری دەوڵەت دەترسێنێت. بۆیە چی دەکەن؟ ‌هێرش دەکەنە سەر ئەم سیستەمە. بەم مەبەستەوە لەسەر هێڵی هێرشەکانیان، هێرش دەکەنە سەر هێڵی ئازادی ژن، هێرش لە دژی ژن، جڤاک و سیستەمی ئازاد، هێرش لەسەر ڕێبازی  بەڕێوەبەری ئازاد. دەوڵەت ئەمە ئەنجام دەدات. هەر لە سەرەتاشەوە ئەمەی کردەوە. لەبەر ئەوە هەموو هاوسەرۆکانی خستە زیندانەوە. هەوڵدەدات دەستەکەوتەکانی ژنان لە دەستی ژن وەرگرێتەوە.  لەسەرەتادا هێرشیکردە سەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، دواتر پەیمانی ئەستەنبوڵی بەتاڵکردەوە. لە ئێستاشدا لە هەوڵی ئەوەدایە هەر شتێکی بچوک لە دەستوردا لە سودی ژنبێت، لابەرێت. هەموو دواکەوتووەکان لە بەرامبەر ژندا یەکیانگرتووە. لە بەرامبەر تێکۆشان و بەرخۆدانی جڤاکیدا بوون بەیەک. دەوڵەت ئەمە ئەنجام دەدات. بۆیە هێرشی سەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەکات. لە هەمانکاتدا پیاویش هێرشی سەر ئەم سیستەمە دەکات. هێرشی زهنیەتی پیاوسەرەوەریش هەر هەیە. ئەمەش ئەو جۆرە هێرشانەیە کە دەڵەت بەهێزتری دەکات، لە ئێستا هەندێکی هەیە و هەندێکیشی نیە. ئەمە چۆن دەبێت؟ نمونەکەی ئەوەیە، دەستبەرداری زهنیەتی پیاسەرەوەری نابێت، دەستبەرداری بەڕێوەبەری بە زهنیەتی پیاوسەرەوەری نابێت. لە بەڕێوەبردندا هاوبەشیکردن بە ژن ناکات، خۆی نادات دەست بەڕێوەربردنی کۆدەستی ژن. ئیسپات و جەخت لە بەڕێوەبەری خۆی دەکات، لە ڕێبازی گوشار و سەرەوری خۆی بەردەوامە. ئەمەش لە شارەوانیەکاندا ڕودەدات، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا کێشەیەکی بنەڕەتییە. هەڤاڵانی پیاو لەبەرئەوەی دەستبەرداری تێگە و زهنیەتی پیاوسەرەوەری نابن، لەگەڵ هەڤاڵانی ژندا بەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیک و یەکسانی نەکەن بە بنەمای خۆیان، بۆیە دەبێتە کێشەیەک. هەموو شەڕ، گفتوگۆ، تێکۆشان هەیە. ئەم ڕەوشە ئاوا دەخوازێت. بێگومان پیاو بە ئاسانی دەستبەرداری عەقڵێتی پیاسەرەوری نابێت. پێویستە ژن تێبکۆشێت، پیاو لە نێو لێگەڕینی ئازادیدا بە بەهێزییەوە تێبکۆشێت. پێویستە جڤاک لە بەرامبەر دەسەڵاتدارێتی، باوکسالاری بە بەهێزییەوە تێبکۆشێت. بێگومان ئەم تێکۆشانە تەنها تێکۆشانی ژن نیە. پێویستە پیاوانیش تێبکۆشن. گەر ئەم  سیستەمە سەرکەوێت ئەوا گۆڕانکارییەکی جدی لە ناو جڤکادا دروست دەکات و ئاستی ئازادی پێکدەهێنێت. دەسەڵاتدارێتی پیاوسالاری دەوڵەت ناتوانن بەردەوامی بە خۆیان بدەن. ناتوانن بەردەوامی بدەن بە فاشیزم. لەبەرئەوەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی نوێنەرایەتی یەکسانییە دەبێت ببێتە چاند، ژیان، سیستەم، ببێتە ڕێبازێکی بەڕێوەبەری و سیاسەتی. ئەمەش بە مانای کۆتایهێنانە بە بیری زایندپەرستی، نەتەوەپەرستی، نەژادپەرستی. بەمانای ئازادیبوون و دیموکراتیکی بوونی جڤاکییە. بە مانای ژیانی ئازادی جڤاکییە. ئەوەندە گرنگە. هەموو بنەمای ئازادییە. بەداخەوە نزیکایەتی پیاو بەم تێگەشتنەوە نیە. لە هەمانکاتدا تێکۆشانی ڕادیکاڵانەی ژن وەک پێویستی نیە. لەم بابەتەدا کەموکوڕی هەیە، بێگومان دەبێت چارەسەربکرێن. لە بەڕێوەبەری خۆجێ و دیموکراتیکبوونی جڤاکیدا ئەم سیستەمە زۆر گرنگە. لە ئێستاشدا لە بەڕێوەبەری خۆجێی، لە کوردستان، لە هەر ناوچەیەک کە پارتی سیاسی دیموکرتیک بەشدار دەبێت، یان لەو ناچانەی کە پارتی سیاسی، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی کردوە بە بنەمای خۆی، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بە بنەما گیراوە.

سەبارەت بە شارەوانیەکان دەتوانین ئەمە بڵێین. ئەو پرسیارەی گەلمان چ جۆرە شارەوانیەکی دەوێت؟  ئەوە دەبینین گەلمان چ جۆرە شارەوانییەکی دەوێت. خواستی گەل ڕوونە. گەل شارەوانیەکی هەمەلایەن، یەکسان و فرەچاندی دەوێت. شارەوانیەکەی دەوێت کە خۆی بەشداربێت تێیدا، لە بواری خزمەتکردن و کێشەکاندا خاوەنی قسە و ئیرادەبێت. گەلمان لە هەموو جێگەیەک باسی ئەمە دەکات. شارەوانییەک گەر دیموکراتیک و جڤاکی نەبێت ئەوە نابێتە شارەوانیەک بۆ بەڕێوەبەری جەهەری گەل. ئەو شارەوانییە ناتوانێت بە شێوەیەکی دیموکراتیک، یەکسانی خزمەتی گەل بکات. بۆیە شارەوانیەکی جڤاکی دیموکراتیک دەتوانێت بۆ گەل و هەموو کەسێک بەشێوەیەکی یەکسان خزمەتبکات. لە ڕاستیشدا دەبێتە شارەوانییەکی جڤاکی، گەلپارێز. داخوازی گەل بەم شێوەیە و بە بینینی منیش هەر بەم شێوەیە. لەبەرئەوەی هەموو بەربژێرەکانی پارتە دیموکراتیکەکان بەڵێنی ئەمە دەدەن. دەبێت بەڵێنی خۆیان ببنەسەر، بێگومان گەلیش بەو هیوایە کە بەڵینەکانیان ببنەسەر. لە چاوەڕوانی ئەوەدان.

بەم بۆنەیەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم. لە ئێستادا شەڕێکی تایبەتی لەم جۆرە هەیە. بۆئەوەی سەرنجی بخەمەسەر دەڵێم. سەیری چاپەمەنییەکان دەکەین. هەندێک لە بەرپرسانی ئاکەپە، ئەندامی شەڕیی تایبەتن کە پێشتر باسمکردن، لە بابەتی ڕێبەرێتیشدا وادەکەن، بۆیە هەوڵەدەدەن تێگەشتنێکی لەم جۆرە بئافرێنن.چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کاربەدەستانی دەم پارتی هەڵسەنگاندی کرد، تولای حاتەم گولاری بەڕێزیش لە کەناڵیکی تەلەفیزۆنی هەڵیسەنگاند، ئاگاداری بووین. کۆمەڵێک هەڵسەنگاندی گرنگ و بانگەوازی گرنگی کرد. لەوێ باسیکرد. دیارە بەڕاستی ڕەوشێکی جدییە. هەندێک کاربەدەستی ئاکپارتی  هەوڵدەدەن تێگەشتنی لەم جۆرە لەناو کورداندا بخوڵقێنن. دەڵێن ‘لە دوای ١ی نیسانەوە دەبێت قۆناغێکی نوێ دەستپێبکات’. هەرەوەها دەیانەوێت بڵێن ‘لەم هەڵبژاردانە خۆجێیانەدا کورد هەندێک دەنگ بدەنە ئاکپارتی، دوای هەڵبژاردن قۆناغێکی نوێی چارەسەری دەتوانرێت دەستپێبکرێت’. بەم شێوەیە کارێکی بەرفراوانی پڕوپاگەندە و  شەڕێ تایبەت بەڕێوەدەبرێت. ئەمە زۆر ترسناکە. ئەمە بەتەواوی شەڕی تایبەتە، دوای هەڵبژاردن ئەو شتەی دەیبینین شەڕی کوردانە. شێوەیەکی سەختی شەڕی قڕکردن و لەنابردن بەسەر گەلی کورددا دەبینین. ئامادەکارییەکانی دەسەڵاتدارێتی لە ئێستادا هەموو لەسەرئەم بنەماییە. پروپاگەندەکانی شەڕی تایبەت بەم شێوەیە بە تەواوی بۆ ئاڵۆزکردنی بیری کوردان، خوڵقاندی چاوەڕوانی و وەرگرتنی دەنگی کوردانە. بە تەواوەتی شەڕی تایبەتە. شەڕی دەرونییە. خۆی لە خۆیدا گەلمان بەمە باوەڕناکات. مەبەستی ئەوان لەمەدایە. ئەوانەی کەمێکێش گوێ بەم شتە دەدەن، نابێت هیچ کاتێک گوێ بە سیاسەتی شەڕی تایبەت بدەن. ئەم دەسەڵاتدارە قڕکەرە، فاشیستی داگیرکەر، دەیەوێت بە یەک دوو ساڵ دوای هەڵبژاردەنەکان سیاسەتی قڕکردنەکانی بەسەربخات. لەسەر ئەم بنەمایە کارەکانی دەکات و لە ئامادەکارییدایە. با هیچ کەسێک بە قسەکانی ئەندامانی شەڕی تایبەت فریونەخوات. نابێت کەس بکەوێتە ژێر کاریگەری شەڕی تایبەتەوە. دەبێت گەلمان بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات و دەنگی خۆی بدات بەو کەسانەی کە نوێنەرایەتی ئیرادەی دەکات. لەم قۆناغەدا با بیری کەس ئاڵۆز نەبێت. بە ئەندازەی ڕۆژ ڕوناک بێت، وەک ئاو ڕۆشنبێت. هەمووی شەڕی تایبەتە. من ویستم ئەمە بڵێم.

دەوڵەت بە تایبەت لە هاوپەیمانێتی ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگەنەکۆن لە کوردستان لە سەر هەندێک لە هەرێمەکان بە تایبەتی ڕاوەستەدەکات.  ئەو ناوچانەی وەک هەرێمە سەرەکیەکان دیاریکردوە. خواستێتی لەم هەڵبژاردنانەدا دەستبەرییان بکات. سیاسەتی قەیوم لەم کاتەدا هەندێک شێوەی خۆی گۆڕیوە. لەم کاتەشدا لە شێوەی گواستنەوەی دەنگدەران کاردەکات. لە هەموو ناوچەیەکدا گەلێک پۆلیس، جەندەرمە، سەرباز جێگیردەکات. سوپای لە کوردستان جێگیرکردوە و کردویانی بە دەنگدەر، دەنگدەری وەهمی هێناوەتە ئاراوە. هەروەها چەندین کاری فرت و فێڵی ئەنجام دەدات. ئاشکرایە. دەیەوێت بەم شێوەیە ئەو ناوچانە دەستەبەربکات. بەتایبەتی لەو ناوچانەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا جیاوازییەکی کەم لە دنگەکاندا هەبوو، بە شێوەیەکی تایبەت ڕاوەستەیان لەسەر دەکات. وەک ئاگری، شڕناخ، رحا، قەرس. لەسەر ئەم دەڤەرانە بە جدی ڕادەوستێت. بەشێوەیەکی جدی لەسەر کارگێڕییان ڕادەوستێت. بە شێوەیەکی جدی دەنگدەری بردۆتە سێرت. هەمان شتیش لە سێرت دەکات. بە شێوەیەکی هەستیار لەسەر رحا وەستاوە. لە شڕناخیش بە هەمان شێوەیە. هەندێک ناوچەی شڕناخ بەم شێوەیە. بەتایبەت لەسەر ئەو دەڤەرانە ڕاوەستاوە. بە چەندین ڕێ و ڕێباز دەجوڵێتەوە. گەلی ئێمە هەستیارە، بەرپرسیارە، دەبێت گوێ بدەنە بانگەوازەکانی پارتە سیاسیەکان. هەموو دەنگدەرەکان کە لەشارەکانی تورکیادان، ناویان لە شارەکانی خۆیاندا، دەبێت بگەڕێنەوە جێگەی خۆیان، بچنە شار، ناوچەکانی خۆیان و دەنگی خۆیان بدەن. بەدڵنیایەوە دەبێت ئەمە بکەن. گەلمان لەهەر جێگەیەک بێت بەدڵنیاییەوە دەبێت دەنگی خۆی بدات. دەبێت خاوەندارێتی لە دەنگی خۆی و ئیرادەی خۆی بکات. نەک تەنها دەنگ بدات، بەڵکو لە هەمان کاتدا دەبێت خاوەنداری لە دەنگی خۆیشی بکات. بۆئەوەی ئەنجامەکان دەرکەون. لەبەرئەوەی شەڕێکی سەخت، شەڕێکی تایبەت، هێرش هەیە. فرت و فێڵ و تەڵە هەیە. ئەوەی توانای تێکدانی ئەم هەموو شتەی هەیە، گەلمانە، هەستیاری گەلمانە، بەرپرسیارێتی و بەشدرابوونێتی، خاوەندارێتیکردنە لە ئیرادە و دەنگی خۆیەتی. بە دڵنیایەوە دەبێت سەرنجی لەسەر ئەمە بێت. ڕێ وشوێن هەر ئەمەیە، باوەڕمان بە گەلی خۆمان هەیە. دەبێت گەلیش باوەڕ بەخۆی بکات. لە کوردستاندا پارتی سیاسی دیموکراتیک لە بەرامبەر دەوڵەتدا دەکەوێتە هەڵبژاردنەکانەوە، نەک لە بەرامبەر پارتێتکدا. هەموو پارتەکانی دەوڵەت کاتێک بابەت دەبێتە کوردستان، لەناو خۆیاندا هاوپەیمانێتی دەبەستن لە بەرامبەر پارتی دیموکراتیک، لە دژی کوردان. ئەمە زۆر ڕوونە. لە کوردستاندا هەڵبژاردن لە بەرامبەر دەوڵەتدا دەکرێت. لە هەندێک دەڤەر هەندێک پشتگیری پیكهێنابێت کێ دەزانێت کە پارتەکان بە دزیەوە دەنگدەری پێشوی خۆیان بدەنە پارتەکانی دەوڵەت. بۆیە پێویستە لە هەموو شوێنێک مرۆڤ ئاگاداربێت. بۆیە دەبێت گەلمان دەنگ بدات، ئەوانەی چونەتە شارەکانی تورکیا دەبێت بێنە شارەکانی خۆیان و دەنگ بدەن، خاوەنداری لە دەنگی خۆیان بکەن، لە شارەکانی خۆیان دەنگ بدەن. دەبێت فیداکارییەکی لەم شێوەیە بکەن. لەبەرئەوەی دەوڵەت، دەسەڵاتدراێتی، دوژمن هەڵبژاردن وەک شەڕێک دەبینێت، لە دژی کوردان وەک شەڕی شکاندی ئیرادە سەیری دەکات، وەک پێکهێنانی شێوەیەکی نوێی قەیوم هەڵیدەسەنگێنێت. دەبێت گەلی ئێمە لەبەرامبەر ئەمەدا بە ڕاستیەوە تێبکۆشێت، ئیرادەی بە هێزییەوە پیشان بدات.

شەڕی قڕکردنی ئەم دەوڵەت و دەسەڵاتداریە قڕکەرە کە ٨ ساڵە بەڕێوەی دەبات لە شوێنێک چەقیوە و گەیشتووەتە بنبەست. ئێستا بەشێوەی قورس گەیشتووەتەبنبەست. لە راستیدا، پلانەکەیان جیاواز بوو. دەیانویست لە ساڵی ٢٠٢٠، ٢٠٢٣دا تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا داگیربکەن. دەیانویست موسڵ، کەرکوکیش داگیربکەن. هەم لە باشوور و هەم لە رۆژئاوای کوردستان دەیانویست خۆیان بگەیەننە سنوورەکانی میساقی میللی. هەربۆیە ئامانجەکە خۆگەیاندن بوو بە سنوورەکانی میساقی میللی. دەیویست هەژمونی خۆی بەسەر عێراق و سوریادا بسەپێنێت. بەو ئامانجەوە سیاسەتی داگیرکەری، نیۆ عوسمانی، ئیمپریالیستی بەرێوەبرد. ئەوەش روونە. ویستیان کە ئەوپەڕەکەی تا ٢٠٢٣ ئەوە بگەیەننە ئەنجام. بەڵام لێکدانەوەکەیان راست دەرنەچوو. هەموو شتێک بە گوێرەی ئەو نەخشەیەی لە سەر مێز دەکێشرێت بەڕێوەناچێت. هاتوو کەوتە بەردەم بەرخودانی شکۆداری گەریلا و تووشی بنبەست و چەقین بوون. ئێستا چەقیبەستووە. لە ساڵی ٢٠٢٢، ٢٠٢٣دا ویستی خۆی لەو دۆخە چەقبەستووە قوتار بکات. بەردەوام چەکی کیمیایی، چەکی قەدەغەی بەکارهێنا. پەدەکەش بەشداری ئەو شەڕە بوو، ویستی بە هەموو جۆرێک سوودی لێوەربگرێت. ویستی رەوایەتی بەو شەڕە بدات، بۆ رەوایەتیپێدانیش پەدەکە چی لەدەست هات کرد، بەڵام دیسانیش نەیتوانی بگاتە ئەنجام. زۆر رسوابوو. چەکی قەدەغەی بەکارهێنا، چەکی کیمیایی بە کارهێنا، پرسی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بوو بە رۆژەڤ، شەرمەزار کرا. سوپا، دەوڵەت زۆر ئاسێ مانەوە، تووشی تەنگوچەڵەمەبوون. لەلایەکی دیکەشەوە هەوڵدانێکی داگیرکەری هەیە، ژمارەیەکی زۆر مەدەنیان کوشت، گوندەکانیان بۆردومان کرد، گوندەکانیان چۆڵ کرد، ناوچەی مەدەنی نشینیان وێران کرد. لە رۆژئاوا سەرچاوەکانی سەر زەوی و ژێر زەویان بۆردومان کرد. کێڵگەکانی نەوت، ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی گاز، وێستگەکانی کارەبا، چاپخانە، کارگەی خۆراک، شوێنی مەدەنی،ئاسایشی مەدەنی، ژنان، منداڵان، بەتەمەنەکان، کەسانی مەدەنی و دوایین جاریش شەڕڤانانی سوریانییان تیرۆر کرد. واتە بە تەواوەتی شەڕێکی قرکردنی بەڕێوەبرد. واتە بەردەوام شەڕێکی قڕکردنی بەڕێوەبرد. ئیسرائیل ئێستا لە غەززە چی دەکات لە بەرامبەر فەلەستینیەکان، دەوڵەتی تورک بە دوو هێندە زیاتر ماوەی دوو ساڵە شەڕی قڕکردن لە دژی کوردان ئەنجام دەدات. لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەوەی دژوارتر کردووە. لەبەر ئەوە بەو سیاسەتانە قڕکردن و داگیرکەریش زۆر رسوابوون و شەرمەزارکراون. ئێستا چی دەکات؟ ئەگەر بتوانێت هەندێک عێراقیش لەو کارەدا بەشدار بکات، بتوانێت یەنەکەش بەشدار بکات، ئێران و ئەمریکا و هەموو کەس بەشدار بکات، بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی ئەوان وەربگرێت، دەتوانێت سیاسەتی قڕکاری و داگیرکەری هەندێک رەوایەتی پێبدات و بەگوێرەی خۆی هەندێک بەر بە ناڕەزایەتیەکان بگرێت.

سەبارەت بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو، ڕیسوا بوو. بەڕاستی ئیتر ناتوانێت ڕووی خۆی بشارێتەوە و ناتوانێ بەردەوام بێت. ئێستا توانای گەریلا لە ئاستی تەکنیکدا هێندەی تر ناچاریان دەکات. هەرچەندە هەموو جۆرە تەکنیکێک پەدەکەشەوە بەکاردەهێنێت، بەڵام ناتوانێت ئەنجامی خوازراو بەدەستبهێنێت. بۆیە پێویستیان بەو هێزانە هەیە یارمەتیان بدەن. هەردووکیان دەیانەوێت پاساو بۆ سیاسەتە دڕندانەکانیان بدەن. لە لایەکی ترەوە بە پاڵپشتی ئەو هێزانە دەیەوێت بە هەموو شێوەیەک هێرش بکات و بە گوێرەی خۆی هەندێک ئەنجام بەدەست بهێنێت. سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا زۆر ڕوونە، بە دڵنیاییەوە دەیەوێت میساقی میللی جێبەجێ بکات. بەم کارە دەیەوێت کاریگەری لەسەر عێراق زیاتر بکات، لە ڕوانگەی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە هەژموونی خۆی بەدیبهێنێت. دەیەوێت هەمان سیاسەت لە سوریا جێبەجێ بکات. دەوڵەتی سوریا لەلایەن چەتەکانەوە هەڕەشەی لەسەرە، دەیان هەزار چەتیان لەبەردەستدایە و خاکی ئەوێش داگیرکراوە و لەبەر دەستیانە. بەم هەڕەشانە دەیەوێت هەژموونی خۆی بەسەر سوریا و عێراقدا بسەپێنێت. بەگوێرەی دوایین زانیاری کە گەیشتووەتە دەستمان، زانیاری ڕاست هەیە، داعشە دەستگیرکراوەکانی دانیان پێداناوە، داعشی ڕێکخستن کردووە و دەیاننێرێتە عێراق بۆ ئەوەی لە عێراق ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر، دژی عێراق ئەم زانیارییانە بەدەست هاتوون. ڕەنگە لە ڕووسیاش هەمان کاریان کردبێت. پێشتر لێدوانمان داوە، ئەوە بۆچوونی ئێمەیە. لە ئێرانیش هەمان تەقینەوە کرا. چەتەکان لە دەستی ئاکەپە و دەوڵەتی تورکیادا زۆرن. هەزاران و دەیان هەزار چەتە لەبەردەستیاندایە. هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ داعش لە هاوپەیمانیدا بوو و ئەوەی داعشی بەڕێکخستن کرد دەوڵەتی تورکیایە. ئێستاش درێژە بە پەیوەندییەکەی دەدات. ئێستا لەگەڵ چەتەکانی داعش، هەوڵدەدات لە دژی عێراق بەکاری بهێنێت. وەک دژی ئێران و ڕووسیا بەکاری هێناوە‌. دەوڵەتی تورک ئەوروپا لە دژی ئەمریکا بەکاردەهێنێت. لە دژی هەمووان بۆ ئەوەی هەمووان بخاتە ناو سیاسەتەکانیەوە، بۆ ئەوەی پشتیوانی هەمووان بۆ سیاسەتی قڕکردنی کورد بەدەستبهێنێت لە دژیان داعش بەکار دەهێنێت. لە ئێستادا عێراق توشی هەندێک سەختی دەبێت، کێشە ئابوورییەکانی جدیین، کێشەی سیاسی جدی هەیە، گرژی جڤاکی زیادیکردوە، سەقامگیری نیە، کێشەی ئاوی هەیە. سەختییەکانی عێراق دەبینێت و هەوڵدەدات سوود لەم سەختیانەی عێراق ببینێت. بەو مانایەی ئەم سیاسەتە داگیرکارییە، نیوعوسمانیە کە لە سودی عێراق نیە بەکاربهێنت. ئاشکرایە ئەم سیاسەتە هەڕەشەیە لە بوونی عێراق دەکات. ئێستا دەڵیت لەگەڵ عێراقدا ڕێکەتووم. لەبەر ئەم ڕەوشە گرژانە، بێگومان ئێمە نازانین لە کام بابەت و چۆن ڕێکەوتن کراوە، دەبێت لە هەندێک بابەتدا ڕێکەوتنی کردبێت. زۆر باش ئەو بابەتە نازانین. بەڵام ئەوە باش دەزانین سیاسەتی نیوعوسمانی هەڕەشە لەبوونی عێراق دەکات. بەتەواوی لەبەرژەوەندی عێراقدا نیە. سیاسەتێکیش لە بەرژەوەندی عێراق نەبێت لە هەر حاڵێکدا بێت عێراق پشتگیری ناکات، نابێت پشتیوانی لێبکات. لە لایەنی سیاسیەوە ئەمە هیچ لۆژێکێکی تێدانیە. لە ڕووی مێژوویشەیەوە کاتێک مرۆڤ هەڵسەنگاندی بۆ دەکات ڕاستینەی دەوڵەتی تورک دەبینێت. دەوڵەتێکی داگیرکەر، تاڵانکەرە. گەر زەمینەی بۆ بسازێت ئەو ناوچانەی داگیرکردوە خواستێتی دەستەسەری بکات. خۆی هەر ئەمە پلانەکەیەتی. میساقی میللی یە. داگیریبکات و دواتر دەستەسەری بکات. مەبەستی سەدەی نوێی تورکیا ئەمەیە. بۆیە بە هیوایین عێراق نەکەوێتە ناو داوەکەوە. لەو باوەڕشداین نەکەوێتە ناو داوەکەوە. هیچ سودێکی بۆ عێراق نیە جگە لە زیان. هەروەها گوشارێکی زۆر لە یەنەکە دەکات. هەوڵدەدات یەنەکە بهێنێتە سەر هێڵی پەدەکە. هەوڵدەدات تەسلیم بێت و خۆی لە هێڵی وڵاتپارێزی بە دووربگرێت. هەوڵدەدات هەموو کەسێت بخاتە خزمەتی ئەم سیاسەتە قڕکردنەوە. هەڵوێستی یەنەکە هەتا ئێستا هەڵوێستێکی وڵاتپارێزانە بووە. بەڕاستی هەڵوێستێکی سەنگین بووە. لەوباوەڕەداین یەنەکە لەسەر ئەم هەڵوێستەی خۆی بەردەوام دەبێت.  سیاسەت و تێکۆشان لەسەر هێڵی وڵاتپارێزی یەنەکە لە کوردستان سەنگین دەکات، شکۆ دەدات بە یەنەکە، یەنەکە بەهێزدەکات. بەم شێویە یەنەکە لەناو هەموو کورداندا شکۆدار دەبێت. هێڵی پەدەکە هێڵێ خیانەتە. هێڵێکە کە هاوبەشی قڕکردنە. ئەم هێڵە لەسوودی کوردستاندا نیە. لەبەرئەوە زۆر بێ بەهایە. هیچ شکۆیەکی نیە. لە کۆتایدا خواستمە بڵێم. دوێنی تەماشای ئەوەمانکرد، لە فرانفۆرت لە پاریس نەورۆز زۆر بەشکۆوە پیرۆزکرا. هەروەک باسمکرد، ڕحایش دوێنی نەورۆزی گەشاندەوە. نەورۆزی رحا نەورۆزێکی زۆر بە شکۆبوو. سڵاو لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزی پاریس، فرانکفۆرت و ڕحا دەکەم. بە ڕاستی بە شکۆبوون. جارێکیتر بانگەوازی لە هەمووان دەکەم بە بەهێزییەوە بەشداری هەڵمەتی ئازادی ببن و بەدڵنیاییەوە ئەم قۆناغە سەردەخەین.

ب. جـ

Comments are closed.