هێزی ڕزگاریی عەفرین: سێبەری تورک لەم خاکە دوور دەخەینەوە

ناوەندی هەواڵەکان

شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) دووپاتی دەکەنەوە، هیوای گەل بەدی دەهێنن و سێبەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر خاکەکەیان دوور دەخەنەوە.

عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە داگیر کرا و گەلی هەرێمەکە ئاوارەبوون بەرەو هەرێمی شەهبا.

لە پاش داگیر کردنی شارەکە، لە عەفرین سیاسەتی پێشێلکاری بەرامبەر سرووشت و شوێنەوار و تاڵان کردنی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

 جگە لەوەش لە عەفرین کردەوەی  وەک ڕفاندن و کوشتن و تاوانی قێزەون دژی ژنان و منداڵان و گۆڕینی دیمۆگرافیا بەڕێوە دەبەن، واتە هەموو ئەو تاوانە جەنگییانەی کە گەلی هەرێمەکە ناچار بە ئاوارەبوون دەکەن.

 گەنجانی عەفرین لە دژی هەموو سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و ستەم و چەوساندنەوەی خەڵکی عەفرین و لە پێناو ڕزگارکردنی شارەکەیان و وەڵامدانەوەی دوژمنی وڵاتەکەیان، هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە)ـیان دامەزراند.

شەڕڤانانی هەرەئە ڕایانگەیاند، هەرەئە هێزی گەڕاندنەوەی گەلی عەفرین و گەلی هەموو هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە و ئەم هێزە بە پەروەردەی پرۆفیشناڵ و شێوازی گەریلای مۆدێرن و شەڕ کردن خۆی پەروەردە و ئامادە دەکات بەرامبەر تەکنیکی دوژمن.

هەروەها ڕایانگەیاند، هەرەئە لەسەر فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی ڕێک دەخات و بۆ ڕزگارکردنی گەلانی ئازادیخواز و بندەست، بەڵێن دەدەین سێبەری دەوڵەتی تورک لەسەر ئەم خاکە دوور بخەینەوە، شوێنکەوتەی ڕێگەی شەهیدانی کوردستان دەبین، بەڵێن بە گەل و هەڤاڵانمان دەدەین، لەسەر ڕێگەیان بەردەوام دەبین و تێکۆشان بەردەوام و فراوانتر دەکەین و تۆڵەیان دەکەینەوە، ئۆپەراسیۆنی گوندی باسیل لە هەموو هەرێمە داگیرکراوەکان و دژی بنکەکانی دەوڵەتی تورک دووبارە دەکەینەوە، ئەمەش ئامانجی هەموو شەڕڤانانی هەرەئەیە.

ب.گ

Comments are closed.