ناوەندى هەواڵەکان
مامۆستایەکى زانکۆ دەڵێت، ئەوەى مەسرور بارزانى بەناوى مژدەوە ڕایگەیاند نامه‌ردییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیی و دارایی بوو، دەشڵێت، ساڵانێك له مانگی ئازاردا سه‌رۆكی پارتی ده‌یووت، مژده‌ی گه‌وره‌مان پێیە و ده‌وڵه‌تی كوردیی ڕاده‌گه‌یەنین، كه‌چی پاش سێ ده‌یه زیاتر كوڕه گه‌وره‌کەى به شانازییەكی شه‌رمنانەوه له‌ته مووچه‌یه‌كی زیندانیكراو ئازاد ده‌كات.
ئەحمەد میرە مامۆستاى زانکۆ لەبارەى پەیامەکەى دوێنێى مەسرور بارزانى، کە ئاماژەى بەوەکرد، بڕیارمانداوە دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات بکەین لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-
لە نوسینەکەیدا ئەحمەد میرە باسى لەوەکردووە، ئه‌وه‌ی مەسرور بارزانى به ناوی مژده‌وه ڕایگه‌یاند، نامه‌ردییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیی و دارایی بوو، جگه له له‌رزۆكی به‌های حوكمڕانی هەرێم، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و نه‌گبه‌تییه‌ی ئێمه، كه له سه‌رده‌می كێدا ده‌ژین.
لە بەشێکى دیکەى نووسینەکەیدا ئەوەى خستووەتەڕوو، ساڵانێك له مانگی ئازاردا سه‌رۆكی پارتی ده‌یووت، مژده‌ی گه‌وره‌مان پێیە و ده‌وڵه‌تی كوردیی ڕاده‌گه‌یەنین، كه‌چی پاش سێ ده‌یه زیاتر كوڕه گه‌وره‌کەى به شانازییەكی شه‌رمنانەوه له‌ته مووچه‌یه‌كی زیندانیكراو ئازاد ده‌كات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان لە ماوەى شەش مانگدا تەنها یەک مووچەى دابەش کردووە و دوێنێش کۆبوونەوە تا مووچەى مانگى شووبات بەو پارە دابەش بکەن، کە عێراق زیاتر لە ١٥ ڕۆژە ناردوییەتى، بەڵام بە فەرمانى مەسرور بارزانى دەستى بەسەرداگیراوە.
ئ.م
Comments are closed.