هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی شنگال: نەورۆزى ئەمساڵ بوو بە نەورۆزى سەرهەڵدان

شنگال

هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی گەلی شنگال ڕایدەگەیەنن، نەورۆزی ٢٠٢٤ بوو بە نەورۆزی سەرهەڵدان و سەرکەوتن، دەشڵێن، ئێمە دڵخۆشین، کە گەریلاکانمان دەتوانن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بخەنە خوارەوە، ئەم سەرکەوتنەی گەریلا و ئەم مژدە مێژوویە هێز و مۆڕاڵێکی گەورەی بە ئێمە بەخشیوە.

فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا لە ٢٠ـی ئازار ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەرفەتی ئەوەیانە بۆ ڕەخساوە، کە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتی تورک بێکاریگەر بکەن و ئەمەی وەک پەیامی نەورۆز دا بە گەلی کورد و گەلان، ئەمساڵ نەورۆز لە شنگالیش بە جۆش و خرۆش و چالاکی جیاوازەوە بەڕێوەچوو و مژدەکە مۆرکی خۆی لەسەر ئاهەنگەکان بەجێهێشت.

سەبارەت بەو بابەتە و بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز و کاریگەری ئەو مژدەیە لەسەر نەورۆزی ئەمساڵ، هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی گەلی شنگال بۆ ڕۆژنیوز قسەیان کرد.

عەمشێ گۆرگۆرکی
عەمشێ گۆرگۆرکی

عەمشێ گۆرگۆرکی هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی شنگال خۆشحاڵی خۆی بۆ مژدەکەی نەپەگە دەربڕی و وتی: ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی زۆر دڵخۆش بووین بەو مژدەیەی هەڤاڵ جەمال (مورات قەرەیلان)، چونکە دەوڵەتی تورک هەر بەو فڕۆکانەی ئێمە کۆمەڵکوژ دەکات.

وتیشى، لەبەر ئەوەش ئێمە دڵخۆشین، کە گەریلاکانمان دەتوانن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بخەنە خوارەوە، ئەم سەرکەوتنەی گەریلا و ئەم مژدە مێژوویە هێز و مۆڕاڵێکی گەورەی بە ئێمە بەخشیوە، چونکە دەزانین دوژمنمان شکستی هێناوە.

باسى لەوەشکرد، ئەمساڵ ئێمە لەسەر زەوی و گەریلاکانمان لە ئاسمانی کوردستاندا ئاهەنگی نەورۆزمان گێڕا.

پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە لە گەریلا دەکەم

عەلی حێسن
عەلی حێسن

هەروەها عەلی حێسن هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی شنگال سەبارەت بە هەمان بابەت وتی: نەورۆزی ٢٠٢٤ بوو بە نەورۆزی سەرهەڵدان و سەرکەوتن، ئەمە بۆ گەلانی بن دەست و ئازادی خواز بوو بە دوو جەژن.

وتیشى، ئێمە مژدەکەی هەڤاڵ جەمال و جەژن بەرخۆدانمان پێکەوە پیرۆز کرد، پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە لە گەریلا دەکەم، ئەم سەرکەوتنەی، کە گەریلا بەدەستی هێناوە ئیرادەمان بەهێزتر دەکات.

 

ب. ق

Comments are closed.