یەنەکە: ناوی كاندیدەکانمان بۆ هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم ئاماده‌كردووه‌

ناوەندى هەواڵەکان

سه‌عدی ئەحمەد پیره‌ ڕایگەیاند، ماوه‌ی شه‌ش رۆژه‌ ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمى كوردستان ئاماده‌یه‌ و له‌واده‌ی دیاری كراودا ناوی كاندیده‌كانمان له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ین، دەشڵێت، به‌پێی یاسا ره‌چاوی ده‌ستنیشانكردنی ژنان له‌ لیسته‌كاندا كراوه ‌و ٣٠%ى كاندیده‌كانمان ژنن.

 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یەنەکە لەبارەى ئامادەکردنى ناوى کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاى فەرمى حزبەکەى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ڕایگەیاندووە، ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمى كوردستان ئاماده‌یه‌ و له‌واده‌ی دیاریكراودا ناوی كاندیده‌كانمان له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ین.

وتەبێژى یەنەکە ئەوەشى خستوووەتەڕوو، به‌پێی یاسا ره‌چاوی ده‌ستنیشانكردنی ژنان له‌ لیسته‌كاندا كراوه‌ و لە ٣٠% ی كاندیده‌كانمان ژنن، كه ‌به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شبوون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، خۆمان و ناوی كاندید و لیستمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمى كوردستان ئاماده‌ین ‌و چاوه‌ڕ‌ێی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆتا وادەبوو بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندید و لیستی هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمى كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی دیكه‌ واده‌كه‌ درێژكرایه‌وه‌.

بڕیارە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كورسی كۆتاكان نەماوە و ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی هەرێم بۆ ١٠٠ كورسی كەم كراوەتەوە.

ئ.م

Comments are closed.