خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شووبات ڕاگەیەندرا

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی مانگی شووباتی بڵاو کردەوە بەبێ ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی شەمە ٣٠ـی ئەم مانگە دەست بە دابەش کردنی مووچە دەکرێت.

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٣٠ دەست به دابەش کردنی مووچەی مانگی شووباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەکرێت و بە وەزارەتی تەندرووستیی دەست پێ دەکات.

بەگوێرەی ئەو خشتەی کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی شەمە ٣٠ـی ئەم مانگە بە وەزارەتی تەندرووستیی دەست پێ دەکات و ڕۆژی سێشەمە بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

لیستی دابەش کردنی مووچەی مانگی شووبات بەم جۆرەیە:

ب.گ

Comments are closed.