هونەرمەندانی تەڤچاند: دەنگی خۆتان بدەن بە دەم پارتی

ناوەندی هەواڵەکان

هونەرمەندانی تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتی میزۆپۆتامیان- تەڤچاند، بانگەوازییان لە گەلی کورد کرد، بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە دەم پارتی بدەن.

تەنها دوو ڕۆژ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ماوە، هونەرمەندانی تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتی میزۆپۆتامیا-تەڤچاند، بانگەوازی لە گەل دەکەن، دەنگ بە پارتی یەکسانی و دادپەروەریی گەلان-دەم پارتی بکەن.

هەریەک لە هونەرمەندان، هۆزان ئایدن، شانۆگەر ئامەلە، زاهیر لۆران، ئازاد ئەسڵان، هۆزان کاوە، بەربانگ هیلات، مەروان تان، دەزا ئامەد، سیپان خەلات، شیار مونزوور، ئۆنور ئەڤین، هۆزان جانێ، دەنگبێژ مەعروف و فارقین ئامەد، لە ڕێگەی پەیامێكی ڤیدیۆییدا، داوایان لە گەلی کورد کرد، کە لە ٣١ـی ئاداردا بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن بە دەم پارتی.

بریار وایە، لە ٣١ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەبچێت، گەلی کورد لەگەڵ چەند نەتەوە و ئاینێکی جیاوازدا لەژێر ناوی دەم پارتییدا بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەن و چاویان لە بەدەستهێنانی زۆرترین شارەوانییە، بە تایبەت لە ناوچە کوردییەکان.

ب. جـ

Comments are closed.