ئەندامێکی دەم پارتی لەلایەن ئاکەپەوە کوژرا

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، لەلایەن لایەنگرانی ئاکەپەوە، ئەندامێکی دەم پارتی لە سنووری ئامەد کوژرا و ئاستەنگی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن درووست کرا.

کەمێک پێش ئێستا، لە گوندی کرمیکی سەربە سنووری ئامەد، بە هۆی هێرشی لایەنگرانی ئاکەپەوە ئەندامێكی دەم پارتی کوژرا.

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، لایەنگرانی ئاکەپە کەمێک پێش ئێستا هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە ئەندامانی دەم پارتی، کە هاوکات بەرپرسی سندووقی هەڵبژاردنی ناوچەکەیە، بەهۆی هێرشەکەشەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لایەنگرانی ئاکەپە و مەهەپە دەستیان بە ئاڵۆزیی و ساختەکاریی کردووە.

لە کاتژمێر ٧ـی بەیانییەوە، بە بەشداری زیاتر لە ٦١ ملیۆن دەنگدەر، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکردووە و بڕیار وایە تا کاتژمێر ٥ـی ئێوارە درێژە بكێشێت.

ب. جـ

Comments are closed.