سبەینێ مەراسیمی هەزار دەف لە ڕۆژهەڵات بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵەکان

وەک نەریتێکی ساڵانە، سبەینێ هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باوەش بۆ هونەر دەکاتەوە و مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەدەچێت، هەروەها ڕێکخەرانی داوای بەشداری کردنی سەرجەم گەلانی ئێران دەکەن.

سبەینێ، لە گوندی دەگاگای ناوچەی پاڵنگانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتا هەورامانی تەخت، مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەدەچێت.

ئەم مەراسیمە یەکێکە لە مەراسیمە دێرینەکانی هەورامان، کە هەموو ساڵێك لە ڕۆژی ١٦ـی خاکەلێوە، کە دەکاتە ٤ـی نیسانی ساڵی زاینی، بە بەشداری هەزاران دەفژەن لە گوندی دەگاگا لە هەورامانی تەخت بەڕێوەدەچێت.

هەروەها، یەکێک لە ڕێکخەرانی مەراسیمەکە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییەدا، بانگەوازی لە گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ئێران دەکات، کە بەشداری لەم مەراسیمە بە شکۆیە بکەن.

ب. جـ

 

 

Comments are closed.