“هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم دوابخرێت”

ناوەندی هەواڵەكان

چاودێرێکى سیاسى ڕایگەیاند، فشاری نێودەوڵەتی بە مەبەستى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەیە و ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ خواستی پەدەكە، دەشڵێت، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و سەركردەی لایەنەکانى باشوورى کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی پرسى دواخستنی هەڵبژاردن.

سەردار مستەفا، چاودێرى سیاسى لە بارەی هەوڵەكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی كوردستان، بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.

 سەردار مستەفا بە كەناڵی “بەغداد الیوم”ـی ڕاگەیاند، فشاری نێودەوڵەتی بە مەبەستى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەیە و ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ خواستی پەدەكە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و سەركردەی لایەنەکانى باشوورى کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی پرسى دواخستنی هەڵبژاردن.

دوای ئەوەی دادگای فیدراڵى عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كورسی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستانی دا، پەدەكە بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانیان كرد، كە بڕیارە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجام بدرێت.

هـ.حـ

Comments are closed.