لە چالاکییەکانی گەریلاکانی یەژا ستاردا داگیرکەرێک لە زاپ سزادرا

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنى هەپەگە ئەنجامی چەند چالاکییەکى گەریلاکانى یەژاستاری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندوە، لە ٩ـی نیسان بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی گورز لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا و چەند پێگەیەکیان لەناوبراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زانیاریی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هەپەگە، لە ٩ـی نیسان بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی گورز لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا، ئەم چالاکییە لە لایەن هێزەکانمان یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.

دەشڵێن، لە ١٥ـی نیسان بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە ١٨ـی نیسان خولەک بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ١٧ـی نیسان بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی جودی و پێگەیەکی دوژمن تێکدرا، ئەم چالاکییە لە لایەن هێزەکانى یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.

هەپەگە دەشڵێت: هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک، کە بە چەکی قەدەغەکراو ئەنجامی داون، لە ٩، ١٣ و ١٥ نیسان تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل پێنج جار بە چەکی قەدەغەکراو و جارێک بە درۆنی هێرشبەر بۆردوومانکراوە، لە هەمان کاتدا لاستیکیان سووتاند و هەوڵیداندا دوکەڵە ژەهراوییەکەی ئاڕاستەی تونێلەکانی شەڕبکەن.

هەروەها هەپەگە باسی لەوەشکردوە، ١٦ و ١٧ـی نیسان تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی چوار جار لە لایەن درۆنی هێرش بەرەوە بۆردوومانکراوە، ١٦ نیسان گۆڕەپانی شێلازێی هەرێمی مەتینا یەکجار بە درۆنی هێرشبەر بۆردوومانکراوە.

ئەوەش هاتووە: لە نێوان ١٢-١٨ـی نیسان لە گۆڕەپانی چەمرۆبۆتکی، شاخی رەشت، شاخی سیسەر، دەشتی کافیا، گوز، کانیسارک و دێرەشەی هەرێمی گارە ١٦ جار، گۆڕەپانی شێلازێ، سەری مەتینا، بەشیلی، دەرگەل، بازێ و بێشەلی هەرێمی مەتینا ١٥ جار، گۆڕەپانی شاخی جودی، شاخی بەهار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل ٢٢ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیمی هەرێمی زاپ یەکجار، گۆڕەپانی شاخی جودی، شاخی بەهار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی خواکوڕک ٢٢ جار، گۆڕەپانی زەرگەلێ و کۆرتەکی هەرێمی قەندیل ٢ جار. بە گشتی ٦٦ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوون.

لە کۆتاییشدا هەپەگە دەڵێت، لە ١٨ـی نیسان گۆڕەپانی لۆلانی هەرێمی خواکوڕک و گۆڕەپانی شاخی شەهید ئازادیی هەرێمی مەتینا بە هێلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران.

هـ.ح

Comments are closed.