ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر حەبیب مەحمود دەڵێت، شێرپەنجەی گەدە بریتییە لە گەشەکردنی خانەی شیرپەنجەیی لە کۆنترۆڵ دەرچوو لە گەدەدا، دەشڵێت، بە گشتی نەشتەرگەری لابردنی بەشێک یان تەواوی گەدە و چارەسەری کیمیایی ئەو چارەسەرانەن، کە بەکاردێن بۆ چارەسەرى شێرپەنجەى گەدە.
دکتۆر حەبیب مەحمود، پسپۆڕى نەشتەرگەرى کۆئەندامى هەرس و جگەر و گرێ شێرپەنجەییەکان لە نووسینێکدا ئاماژە بە نەخۆشى شێرپەندەى گەدە و چۆنیەتى چارەسەرکردنى دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.
شێرپەنجەی گەدە چییە؟
شێرپەنجەی گەدە، بریتییە لە گەشەکردنی خانەی شیرپەنجەیی لە کۆنترۆڵ دەرچوو لە گەدەدا، زۆربەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی گەدە لە ناوپۆشی گەدەوە دەستپێدەکات و بە هێواشی گەشە دەکات.
ئەگەر چارەسەر نەکرێت گرێییەکی خانەی شێرپەنجەیی درووست دەبێت و بۆناو قووڵایی دیواری گەدە گەشە دەکات و ئەکرێت پەلبهاوێژێت بۆ ئەندامەکانی چواردەوری گەدە وەک پەنکریاس و جگەر.
چارەسەرى شێرپەنجەی گەدە چۆن دەبێت؟
شێواز و جۆری چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گەدە پەیوەستە بەوەی، کە تا چ ڕادەیەک شێرپەنجەکە گەشەی کردووە و بڵاوبووەتەوە.
بە گشتی نەشتەرگەری لابردنی بەشێک یان تەواوی گەدە و چارەسەری کیمیایی ئەو چارەسەرانەن، کە بەکاردێن.
ئ.م
Comments are closed.