هۆشداریى دەدرێتە هاوڵاتییانى هەرێم

ناوەندى هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى حکومەتى ماوە بەسە چووى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، بەهۆی پێشبینی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند هەفتەی داهاتوو بە تایبەتی ڕۆژی چوارشەممە، پێشبینی زیادبوونی دراماتیکی سەرچاوەکانی ئاو دەکەین لە هەرێم، دەشڵێن، هەربۆیە داواکارین هاوڵاتییان کاری پێویست بکەن بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى حکومەتى ماوە بەسە چووى هەرێمى کوردستان لەبارەى بارینى بڕێکى زۆر باران لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشدارىی دەدەنە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی پێشبینی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند هەفتەی داهاتوو بە تایبەتی ڕۆژی چوارشەممە، پێشبینی زیادبوونی دراماتیکی سەرچاوەکانی ئاو دەکەین لە هەرێمی کوردستان

باس لەوەش کراوە، هەربۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیکی سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بکەن بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان.

دەشڵێن، تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوەچونى هاوڵاتییان و لە گۆڕانکارییەکانیش هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکەینەوە.

ئ.م

Comments are closed.