ئەو هۆکارانەى مەترسى توشبوون بە گرێیى گەدە زیاد دەکەن کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر بەرهەم محەمەد دەڵێت، کۆمەڵێک هۆکار هەن مەترسى توشبوون بە گرێیى گەدە زیاد دەکەن لەوانەش خواردنەوەى ماددە کحولییەکان، کێشانى جگەرە و نێرگەلە، قەڵەوى، کەم خواردنى سەوزە و میوەکان و هۆکارى بۆ ماوەى.

دکتۆر بەرهەم محەمەد، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى هەرس، جگەر، پەنکریاس و کۆڵۆن لە نووسینێکدا ئاماژە بە چەند هۆکارێک دەکات، کە مەترسى توشبوون بە گرێیى گەدە زیاد دەکەن و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە.

ئەو هۆکارانەى مەترسى توشبوون بە گرێیى گەدە زیاد دەکەن کامانەن؟

یەکەم- خواردنەوەى ماددە کحولییەکان.

دووەم- کێشانى جگەرە و نێرگەلە.

سێیەم- قەڵەوى.

چوارەم- کەم خواردنى سەوزە و میوەکان.

پێنجەم- هۆکارى بۆ ماوەى.

شەشەم- کەم خوێنى جۆرى pernicious anemia.

حەوتەم- بوونى بەکتریاى -pylori گەدە و هەوکردنى درێژخایەن.

هەشتەم- خوێیى خۆراکى ڕۆژانە و خۆراکى لە قتونراو.

ئ.م

Comments are closed.